ناونیشانی بابەت: شوێنەواری چێشتخانەیەکی کۆن لە باکووری کوردستان دۆزرایەوە
لە میانی پڕۆسەی کنە و پشکنین لە قەڵای کەف سەر بە پارێزگای #بەدلیس# لە #باکووری کوردستان#، شوێنەواری چێشتخانە و چەند ژوورێکی خزمەت دۆزرانەوە، کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ دوو هەزار و 700 ساڵ بەرلە ئێستا. قەڵای کەف لە سەردەمی دەوڵەتی #ئورارتی#، لە دامێنی چیای سوبحان لە بەدلیس درووستکراوە.[1]