ناونیشانی ڕاپۆرت: فینلەندییەکان چۆن بوون بەوەی کە هەن؟!
ئامادەکردن: عەلی عەبدولقادر ڕەسوڵ (#عەلی ڕەزانی#)
سەرپەرشتیار: م. هێمن ساڵح ئەحمەد
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=479338&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی فینلەدییەکان چۆن بوون بەوەی کە هەن؟!=KTML_Link_External_End=
لەم ڕاپۆرتەدا هەوڵدراوە لەدوو پەنجەرە و گۆشەنیگای جیاوازەوە پەیوەندی نێوان پەروەردە و فینلەندا بخرێتە ڕوو ، لە پەنجەرەی یەکەم تیشک خراوەتە سەر مێژووی فینلەندا لەگەڵ پەروەردە و لە پەنجەرەی دووەمیش تیشک خراوەتە سەر سیستەمی پەروەدەری فینلەندی. هەروەها ئەکرێت ئەم ڕاپۆرتە هەوڵێک بێت بۆ وێناکردنی ئەو کاریگەریی و گرنگییە زۆرەی کە پەروەردە بۆ گەلان هەیەتی، کە بەڕادەیەکە ئەکرێت ببێتە فریادڕەسی چارنووسی گەلێک . لەپاڵ ئەوەش هەوڵێک بێت بۆ ئاشنابوون بە سیستەمی پەروەردەی فینلەندی ، ئەو سیستەمەی گەلێکی بچووکی پێنج ملیۆنی خستە نێو ناوانەوە.
ئەکرێت لە کاتی خوێندنەوەی ئەم ڕاپۆرتەدا هەست بە کەم و کوڕی بکەیت بەتایبەت لە نەبوون و دانەنانی سەرچاوەکان لەنێو باسەکاندا. لەوەدا نامافت نییە. تاکە بیانووشم بۆ نەکردنی ئەوە، بوونی کاتێکی کەم و زۆری و ونبوونی سەرچاوەکانە.
هەرچۆنێک بێت بەشێوەیەکی سەرەکی و بۆ زۆربەی دەقە مێژووییەکانى ئەم ڕاپۆرتە پشتم بە پەرتووکی لەسەرزەمینی سەوسەنە سپییەکانی نووسرەی ڕووسی (گریگۆری پیترۆڤ) ، لەپاڵ ئەمەش پشتم بە بیست بۆ سی سەرچاوەی ئینتەرنێتی بەستوو ە، لە هەر شوێنێک بە تەنیا وشەیەکیش باسی لە سیستەمی پەر وەردەی فینلەندی کردبێت شتێکیم لێ هەڵێنجاوە، بە شێوەیەک لە هەندێک پەڕەگراف زیاتر لە یەک سەرچاوەی تێدا بەکارهێنراوە.
بەو هیوایەیی ببێتە جێی ڕەزامەندیتان. [1]