ناو: عەبدوڵڵا
نازناو: عەبدوڵڵا شاڵی
ناوی باوک: فەرەج ئیسماعیل
ساڵی لەدایکبوون: 1926
ڕۆژی کۆچی دوایی: #24-04-1993#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: بەغدا
$ژیاننامە$
عەبدوڵڵا فەرەج ئیسماعیل، ساڵی (1926) لە شاری سلێمانی گەڕەکی گۆیژە لەدایک بووە. قۆناغی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە سلێمانی تەواوکردووە لەیەکەمەکانی ئێراق بووە.
ساڵی (1947) لەسەر ئەرکی خۆی بۆ بە دەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە بواری زمانەوانی و ئەدەبی ئینگلیزی چووەتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ساڵی (1954) گەڕاوەتەوە ئێراق و لە شاری سلێمانی دامەزراوە. لە ماوەی (30) ساڵ خزمەتکردن لەم بوارانەدا ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو.
مامۆستا–یاریدەدەری بەڕێوەبەر–سەرپەرشتیار–یاریدەدەری بەڕێوەبەری پەوەردەی سلێمانی–بەڕێوەبەری گشتی خوێندنی کوردی لە بەغدا .
لە ساڵی (1958) بە زۆرینەی دەنگ بووە بە سەرۆکی کۆمەڵەی مامۆستایان لقی سلێمانی.
لە 1/8/ی هەمان ساڵدا نامەیەکی (26) خاڵی ناردووە بۆ وەزیری معارفی کۆماری ئێراق، لە ڕێگەی بەڕێوەبەری معارفی سلێمانییەوە بۆ پشخستنی دۆزی مامۆستایان و خوێندکاران تیایدا داوای کردووە خوێندن بە زمانی کوردی بێت.
ساڵی (1959) نێردراوە کراوە بۆ وڵاتی ڕووسیا وە لە ڕادیۆی مۆسکۆ بۆ ماوەی چارەکێک بە کوردی باسی دۆزی کورد و پەیوەندی نێوان ڕووسیا و کوردی کردووە.
ساڵی (1959) یەکێک بووە لە بەشداربووە چالاکەکانی کۆنگرەی ئەدبیات.
ساڵی (1963) لە ئەنجامی هێرشە چەپەڵکەی (زەعیم صدیق) دا هەموو تاقیکردنەوەکانی بەکلۆری دواخرا ژمارەیەکی زۆر خوێندکار دەستگیرکران، بەڵام مامۆستا عەبدوڵڵاوە توانی ببێت بە بەڕێوەبەری گشتی تاقیکردنەوەکان و لەگەڵ کۆمەڵیک مامۆستای دڵسۆز توانیان تاقیکردنەوەکان بەسەرکەوتووی ئەنجام بدەن و تەنانەت خوێندکارە بەند کراوەکانیش تاقیکردنەوەیان کرد.
لە کۆنگرەی یەکەم و دووەمی کۆمەڵەی مامۆستایان بەشداربووە.
ساڵی (1971-1981) سەرپەرشتی گۆڤاری (پەروەردە و زانست ) بووە.
ساڵی (1973) بەشداربوویەکی چالاکی کۆنگرەی (زانیاری گەورە) بووە بۆ چارەسەرکردنی گیروگرفتەکانی خوێندنی کوردی.
گرنگرترین ڕۆڵی لە بواری بە کوردی کردنی خوێندن بووە لەشارە کوردییەکاندا، بەهۆی هەوڵ و ماندووبوونی و بڕوا بەخۆبووونی توانی خوێندن لە (ناوەندی و دواناوەندی) یەکاندا بکات بە زمانی کوردی.
=KTML_Bold=بەرهەمەچاپکراوەکانی نووسەر بە زمانی کوردی:=KTML_End=
1- چۆن فێری ئینگلیزی دەبیت ساڵی 1955.
2- کورد و کوردستان-ئارشال سافرستیان1960.
3- ڕابەری قوتابییان بۆ چاوگ و فرمان 1975.
4- بەرەو بەغدا هاتن 1984.
6- بەرهەمە چاپ نەکراوەکانی.
7- ڕۆڵی وشە لەزماندا.
8- کورد و کوردستان ئەریک کەنین.
9- فەرهەنگی ئینگلیزی–کوردی بەلیژنە.
10- زەردەواڵە بۆمبا هاوڕێژەکان.
11- شانۆکانی بۆ نان.
=KTML_Bold=ئاگاسا کربستی:=KTML_End=
بەناوبانگترین چیرۆک نووسی پۆلیسی ئینگلیزی (4) ساڵ زیاتر لە ئێراق ژیاوە لە ساڵی (1977) تەمەنی (85) ساڵ بووە کۆچی دوایی کردووە. ناوە بنەڕەتییەکەی (ئاگاسا کریستی) ژیانی خۆرهەڵاتی بە دڵ بووە ئێراقی زۆر بەدڵدا چووە، لەبەرهەمە بەناوبانگەکانی دەربارەی ئێراق و خۆرهەڵات ئەمانەن:
تاوانی کوشتنی لە شەمەندەفەری خێرای خۆرهەڵاتدا 1934.
تاوانی کوشتنی لە وڵاتی دوو تاواندا 1936.
بەرەو بەغدا هاتن1951.
لە 24-04-1993 لە بەغدا بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کردووە هەر لەوێش بەخاک سپێراوە.
ئامادەکردنی: نیهایەت مەحمود [1]