فڕین...
گەر شەوقی من وەکوو مانگ بێت
کە شەیدای برۆ و برژانگ بێت
دابەش دەکەم شەوق و جوانیم
پێشکەش بە یار میهرەبانیم
یاخود ببمە شەپۆلی ئاو
دژ بە ئیجە و دڵی سووتاو
بە یەک چرکە لەگەڵ دەریا
ڕابماڵین خەمی دونیا
خەیاڵ دەڵێ ببمە هەورێک
نەک مرۆڤێ چەشنی تەورێک
بەفرمێسکم شادی بێنم
کەوانی نوور بڕەنگێنم
پێنووس دەڵی تۆ ئازادی
مەلی ڕۆحت پڕ لە شادی
چاوت داخە و لەگەڵ خەیاڵ
فڕندە بە، بەجووتێ باڵ
#11-04-2019#
کەوانی نوور: پەلکەزێڕینە
دیوانی #پێکەنین بەتامی گریان#
هۆزانەوان #نەسرین تەنیا# [1]