ساڵی 2023، وەک ساڵانی پێشوو، ساڵێکی پڕ چالاکی بوو بۆ کوردیپێدیا، ئەم خشتانەی خوارەوە، چالاکییە گرنگەکانی کوردیپێدیا ڕووندەکاتەوە.
کوردیپێدیا لە ساڵی 2023شدا گرنگیی زۆرتر بە ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوە و زۆرینەی شەهید، بریندار، زیندانییانی سیاسی و ڕووداوەکانی تۆمارکردوون.
هەروەها گرنگیی زۆرمان بە قوربانییانی کوردانی ئێزدی داوە و زۆرێک لە شەهیدان، بێسەروشوێنان و ڕزگارکراوانمان تۆمارکردووە.
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=550395&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئاماری کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوی کوردیپێدیا بۆ ساڵی 2023=KTML_Link_External_End=
ساڵی 2023:
• لە کۆتاییەکانی ساڵی 2023 و دەستپێکی 2024 ژمارەی بابەتەکانی کوردیپێدیا نیو ملیۆنی تێپەڕاند.
• زۆرترین بابەت بە کواڵیتیی نایاب تۆمارکراوە
• زۆرترین سەردانکەری هەبووە (پازدە ملیۆن زۆرتر!)
• بەپێی ئامارەکانی سیمیلاروێب-ی جیهانی کوردیپێدیا بووە یەک لە گرنگترین ماڵپەڕی میدیایی و ئەرشیڤیی باشووری کوردستان و ئێڕاق!
• زۆرترین پەرتووک بە فایلی پی دی ئێف-ەوە بۆ سێرڤەرەکانی کوردیپێدیا ئەپلۆدکراوە
• زۆرترین ئەرشیڤوان لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە لە کوردیپێدیا کاریان کردووە
• زۆرترین کۆبوونەوەی ئەرشیڤوانانی سازداوە بۆ باشترکردنی کارەکان
هەروەها لە ساڵی 2023، چەند ئەرشیڤوانێکی تر لای کوردیپێدیا دەستبەکاربوون، لەوانە؛ بەڕێزان
#کامەران ئاکرەیی#
#ڤەژەن کشتۆ#
#ئەمیر سیراجەدین#
#عومەر عەلی کایی#
#کشمیر کەریم#
بەهیوای ئەوەی کوردیپێدیا بۆ ساڵی 2024 چالاکیی زۆرتر و خزمەتی گەورەتر بە بەکارهێنانی بکات[1]
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا:
ئاراس ئیلنجاغی |
ئاراس حسۆ |
ئەسعەد ڕەشید |
ئەمیر سیراجەدین |
ئەڤین تەیفوور |
بەناز جۆڵا |
زریان سەرچناری |
زریان عەلی |
سارا سەردار |
سارا ک |
سروشت بەکر |
سەریاس ئەحمەد |
شادی ئاکۆیی |
شەنە بەکر |
میلانۆ محەمەد ساڵح |
هاوڕێ باخەوان |
هومام تاهیر |
هەژار کامەلا |
ڕۆژ هەژار |
ڕۆژگار کەرکووکی |
ڤەژەن کشتۆ |
کاروان م. ئاکرەیی |
کاکۆ پیران |
کشمیر کەریم ...
هاوکارانی کوردیپێدیا
#ڕێکخراوی کوردیپێدیا#
#01-01-2024#