سایکۆفێر لە #11-01-2022# لەلایەن قوتابییانی بەشی دەروونزانی زانکۆی سەڵاحەدین و زانکۆی #سۆران# دامەزرا. ئەم پڕۆژەیە پڕۆژەیێکی زانستی-دەروونییە و پەیوەستە بە قوتابییانی بەشە دەروونییەکان. سنووری کارکردنیشی بەدەوری قوتابییاندا دەخولێتەوە و تەنیا قوتابییان بەشە دەروونییەکان بەژداریدەکەن لە چالاکییەکاندا.
لەسەرەتادا تەنیا قوتابییانی زانکۆی سەڵاحەدین و سۆران بەژداری پڕۆژەکە بوون، بەڵام دوای زیاتر لە ساڵێک لە دامەزراندنی سایکۆفێر کۆمەڵە زانکۆ و بەشیتری دەروونزانی بەژداریان کرد لە پڕۆژەکەدا، وەک بەەشی پەروەردە و دەروونزانیی زانکۆی کۆیە و ڕێنمایی پەروەردەیی و دەروونی-کۆلێژی پەروەردە لە زانکۆی سەڵاحەدین.
هەر لە سەرەتاوە ئامانجی سایکۆفێر بریتیبوو لەوەی قوتابی ببێتە تاکێکی بەرهەمدار و لە فۆڕمی پشتبەستن لە کەسانی تر بۆ وەرگرتنی زانست و چالاکی بێتە دەر و بچێتە فۆڕمێکەوە کە پشت بە خۆی ببەستێت و توانا و لێهاتووەکانی خۆی بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی خزمەتی خۆی بکاتەوە. خۆی درک بە تواناکانی بکات و پەرەیان پێبدات. خۆی دەسپێشخەربێت لە پڕکردنەوەی کەلێنەکان، هاوسۆز و هاوکارانە لەگەڵ هاوڕێیانی، لەپێناو خۆی و بەشەکەیدا کاربکات. بۆ ئەو مەبەستەش سایکۆفێر تەواوی کاروچالاکییەکانی لەسەر بنەمای زۆرترین کەڵک بۆ زۆرترین قوتابی داڕشت.
=KTML_Bold=بنەماکانی سایکۆفێر:=KTML_End=
سایکۆفێر، لەسەر کۆمەڵێک بنەما، ئامانج و پێکهاتەکەی دامەزراندووە، کە لە ڕێگەی کارکردن لەسەر ئەم بنەمایانە قوتابییان وەک تاکێکی بەرهەمهێن پێشکەشی کۆمەڵگە دەکات. لە خوارەوە بە ڕێزبەندی ئاماژە بە بنەماکان دەکرێت:
1. خودکارایی: لەنێو سایکۆفێردا قوتابییان پشت بە تواناکانی خۆیان دەبەستن و لەنێوان خۆیان هاوبەشی پێدەکەن، بە واتایێکی تر هەموو چالاکییەکانی نێو سایکۆفێر لە ئەنجامی توانای قوتابییان هاتونەتە بەرهەم، ئەمەش لەپێناو ئەوەی قوتابی چیدی چاوی لە کەسانی تر نەبێت و پشت بە خۆیان ببەستن و خودکارابن.
2. پڕکردنەوەی پێداویستییە زانستی و ئەکادیمییەکان: سایکۆفێر لێکەوتی خودکاربوونی قوتابییان، لەپێناو پڕکردنەوەی پێداویستییە زانستی و ئەکادیمییەکان بەکاردەهێنێت.
3. پەرەدان بە ئەزموونی پیشەیی و زانستی: لە ئەنجامی خودکارابوونی قوتابییان و پڕکردنەوەی پێداویستییەکان، ئەزموونی پیشەیی و زانستی قوتابییان گەشە دەکات، بە مانایێکی تر لە ڕێگەی سایکۆفێرەوە قوتابی دەتوانێت ئەزموونە کەسی و پیشەییەکانی لەگەڵ ئەزموونە ئەکادیمی و زانستییەکانی خۆی بگونجێنێت.
بۆ نموونە ڕەنگە قوتابیەک شارەزایی زمانی ئینگلیزی بێت و ئەزموونی وەرگێڕانی هەبێت، لە ڕێگەی سایکۆفێرەوە دەتوانێت ئەو ئەزموونە بۆ وەرگێڕانی بابەتە دەروونییەکان بەکاربهێنێت، بەم شێوەیە قوتابییەکە هەم پەرە بە ئەزموونە کەسییەکان و هەمیش پەرە بە ئەزموونە زانستی و پیشەییەکە دەدات، لە هەمانکاتدا لەداهاتوودا ئاڕاستەی پیشەیی لەگەڵ ئاڕاستەی زانستی هاوتەریب دەبن.
4. بەرزکردنەوەی ئاستی مەعریفی: بنەماکانی پێشتر کەشێکی زانستی بۆ قوتابییان فەرهەم دەکەن، کە قوتابییان هاندەدات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی مەعریفیان، بەشێوەیەک کە گونجاو بێت بۆ کۆمەڵگە.
5. قوتابی بەرهەمهێن: هەر یەکە لە بنەما و قۆناغەکانی پێشتر، ڕێگەخۆشکەردەبن، بۆ ئەوەی قوتابیێکی بەرهەمهێن بەرهەمبێت، قوتابیێک کە لە ژیانی دوای زانکۆیدا بتوانێت سوودی بۆ کۆمەڵگە هەبێت و بەرهەمداربێت.
=KTML_Bold=سنووری کارکردنی سایکۆفێر:=KTML_End=
لە ئێستادا، تەواوی چالاکییەکانی سایکۆفێر بە دەوری قوتابییانی بەشە دەروونییەکان و زانستی دەروونزانیدا دەخولێتەوە، لە هەمانکاتدا تەنیا قوتابییانی بەشە دەروونییەکان دەتوانن بەژداری بکەن لە چالاکییەکاندا، ئەمەش لەپێناو ئەوەی قوتابییان پشت بە خۆیان ببەستن و درک بە توانا و وزەی خۆیان بکەن و هاوبەشی پێبکەن، لە لێکەوتی ئەم وزە هاوبەشە خزمەتی خۆیان بکەن.
=KTML_Bold=جۆر و بەرهەمەکانی سایکۆفێر:=KTML_End=
سایکۆفێر کار لەسەر چەند جۆرێک لە بەرهەم و چالاکی دەکات کە بریتین لە:
1. وەرگێڕان.
2. مەیدانی.
3. خول و وێنبینار/دەرسوتار.
4. بڵاوکراوە/چاپەکی
=KTML_Bold=پێوەرەکانی بەرهەمی سایکۆفێر:=KTML_End=
1. بوونی سەرچاوەی ڕەسەن و باوەڕپێکراو.
2. بەسوودی قوتابییانی بەشە دەروونییەکان.
3. زانستی و ئەکادیمی بوون.
=KTML_Bold=پێکهاتە و هەیکەلی سایکۆفێر بەم شێوەیە دامەزراوە:=KTML_End=
1. سەرپەرشتیاری گشتی سایکۆفێر: سەرپەرشتیاری تەواوی کار و چالاکییەکی سایکۆفێر دەکات و پلان و پەیڕەوی سایکۆفێر دادەڕێژێت.
2. سەرپەرشتیاری بەشەکان/ زانکۆکان: سەرپەرشتی چالاکی و کارە نێوخۆییەکانی بەشەکەی دەکات.
3. سەرپەرشتیاری دەستەکان: بەرپرس و سەرپەرشتیاری ئەو دەستەیەی دەکات کە پێی سپێردراوە.
4. سەرپەرشتیاری قۆناغەکان: سەرپەرشتی کارە نێوخۆیەکانی قۆناغەکەی خۆی دەکات لەهەر بەشێکی بەژداربووی سایکۆفێردا.
5. یاریدەدەری سەرپەرشتیار: یاریدەدەر و جێگری سەرپەرشتیاری ئەو دەستەیە کە تێیدا ئەندامە.
6. ئەندامەکان: بەژدارە لە دەستەیەکی سایکۆفێر یان چەند دەستەیەک و ئەرکەکانی بەجێدەگەیەنێت. [1]
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/profile.php?id=100087411099321&mibextid=ZbWKwL=KTML_Link_Facebook_Between=پەڕەی فەرمی سایکۆفێر لە فەیسبوک
=KTML_Link_Facebook_End=