سەردەمی بەعس مەفرەزەی تایبەتی هەبوو و پاش ڕاپەڕین یەکێتی بە پلەی عەقید خانەنشینی کردووە.
عەزیز حەمەد مەولود شێخانی ناسراو بە مەلا عوزێر، سەرۆکجاشی فەوجی (130)ی جاشە سووکەکان بوو.
مەلا عوزێر لەکاتی شاڵاوی ئەنفالەکان لە ساڵی (1988)دا (1750) جاشی هەبووە.
مەلا عوزێر، لە کۆتایی حەفتاکاندا پێشمەرگەی حزبی سۆسیالیستی یەکگرتووی کوردستان بووە، دواجار گەڕایەوە ناو ڕژێم و بوو بە مەفرەزە خاسه و دواتریش سەرۆکجاشی فەوجی ژمارە (130)، ئەو بە درێژایی ئەو ماوەیە (61)ی پێشمەرگە و هاووڵاتی کوردی شەهید کردووە، یان دەستی هەبووە لە شەهیدکردن و لە سێدارە دانیان.
1. ئیبراهیم ئەبوبەکر سۆفی محەمەد (ئیبراهیم پۆلیس)، پێشمەرگە ی یەکێتی و خەڵکی گوندی کەنداڵ – #دیبەگە#، لە ڕێکەوتی (21.4.1981).
2. عومەر حەسەن ئەحمەد حەسەن کەردزی، پێشمەرگەی #حسک# و لە ساڵی (1982)دا گرتی و دواتر لە ساڵی (1983)دا لە زیندانی موسڵ لە سێداره دراوە.
3. دەستگیرکردنی ئەبوبەکر عومەر ئەحمەد سۆربەشی ناسراو بە دیار، لە ڕێکەوتی (30.7.1982) و دواتر لە سێدارەدانی لە ڕۆژی (14.4.1985).
4. دەستگیرکردنی نەجمەدین مستەفا مەجید سۆربەشی ناسراو بە دیار، لە ڕێکەوتی (30.7.1982) و دواتر لە سێدارەدانی لە ڕۆژی (14.4.1985).
5. دەستگیرکردنی پێشمەرگەی حسک ئەنوەر محەمەد شێخان کانەبی ناسراو بە سەربەست، لە ڕۆژی (1.9.1982)دا لە گوندی پیرداود لە سنووری شەمامک و دواتر لە ڕێکەوتی (16.1.1983)دا لە بەغدا لە سێدارە درا.
6. شەهیدکردنی پێنج پێشمەرگەی یەکێتی، لە شەوی (22.10.1982)دا لە گوندی سابڵاخ لە سنووری قوشتەپە، کە لە ژمارە (6-10) ناوەکانیان نووسراوە: نادر ئیسماعیل نادر ئەحمەد ناسراو بە نادر قەشقەیی، فەرماندەی کەرت.
7. محەمەد غەفور ئەحمەد خان مەنتک دووشیوانی، فەرماندەی مەفرەزە لە تیپی (90)ی باواجی.
8. حەمە سەعید حەمەدئەمین عەبدوڵڵا عەلی قەشقەیی.
9. محەمەد مەحمود قادر.
10. عەلی و عوسمان عەلی قادر قەشقەیی. لەگەڵ بریندارکردنی هەر یەک لە خالید ئەحمەد و سیامەند حوسێن قەشقەیی.
11. شەهیدکردنی کاکەزیاد حەسەن عەزیز هەینی کەردزی، پێشمەرگەی حسک، لە ڕێکەوتی (18.11.1982)دا لە گوندی منارە لە سنووری شەمامک.
12. شەهیدکردنی خەسره و ئیسماعیل ساڵح سوڵتان گەڵاڵی ناسراو بە خەسرەو کەردزی، پێشمەرگەی حسک، لە ڕێکەوتی (18.11.1982)دا لە گوندی منارە لە سنووری شەمامک.
13. شەهید کردنی (11) پێشمەرگە و بریندارکردنی (9) پێشمەرگەی حسک، لە کاتژمێری (9)ی شەوی ڕێکەوتی (15.1.1983)ی گوندی بیرەعارەبان، کە لە ژمارە (12-22) ناوەکانیان نووسراوە: (ڕەمەزان عەبدولڕەحمان ئەحمەد ئەحمەد، فەرماندەی کەرت.
14. ئیسماعیل عزەدین فەتاح خەتاب گردعازەبانی.
15. ئیسماعیل عەبدوڵڵا قادر قورشاغلویی.
16. ڕەحمان ئیسماعیل عەباس سەید عوبێدی (ڕەحمانی سمایل نۆبەتدار).
17. سالم عومەر ڕەسوڵ ئەحمەد خۆشناو (1962/ تەلەلخێم/ گوێڕ).
18. ڕەشاد ئەحمەد عەبدوڵڵا بەردێنەیی.
19. موزەفەر عوسمان ڕەسوڵ وەسمان گەردی (1967/ #هەولێر#/ سێتاقان) ناسراو بە ساڵح.
20. ئەکرەم مەولود قادر سیان (1940/ جاستان/ دیبەگە).
21. ڕەمەزان محەمەد چۆلی باداوەیی.
22. شێرزاد هەینی سەعید حەسەن کەڵهوڕ (1961/ پیرداود/ قوشتەپە) ناسراو بە شێرکۆی مرور.
23. نوری محەمەد ڕەحمان ئەحمەد ساڵەیی (1954/ دارەخورما/ دیبەگە). هەروەها بریندارەکان: (غەفور دەروێش ئەحمەد مەحمود غەزال (مامە غەفە)، فەرەیدون غەفور دەروێش ئەحمەد، نامیق ڕەسوڵ ئەحمەد، جامی شێخ عومەر عەلی عەلیاوەیی، فازل ئەحمەد ڕەسوڵ، خالید سەعید پیرداودی، عەلی حوسێن عەوێنەیی، عەلی قازیخانەیی و جەوهەر عوسمان عەبدوڵڵا وەسمان قورشاغلویی، کە لە شەڕی بیرەعارەبان بە برینداری کەوتە بەردەستی جاشەکان و دواتر لە ڕۆژی (21.9.1983)دا لە دادگای شۆڕش سزای زیندانی هەتا هەتایەی بۆ بڕدرایەوە. دواتر لە ڕۆژی (21.9.1988)دا ئازاد کراو پاشانیش لە ڕۆژی (7.8.2017)دا لە ڕێگای چوونەوەی لە هەولێر بۆ #چەمچەماڵ# بە کارەساتی ئۆتۆمۆبێل گیانی لە دەست دا.
24. شەهیدکردنی پێشمەرگەی یەکێتی، ستار زرار ئەمین خدر ناسراو بە ستار #کەرکووک#ی، لە ڕۆژی (16.6.1985)دا لە گوندی سابڵاغ لە سنووری قوشتەپە.
25. مەلا عوزێر، لە بۆسەیەکی هاوبەشیاندا لەگەڵ چەند سەرۆکجاش و فەرماندەی مەفرەزەی تایبەتی بەعس، لە ڕێکەوتی (28.2.1988)دا لە نزیک گوندی کەردزی سەر بە شارۆچکەی قوشتەپە، سێ پێشمەرگەی یەکێتی یان شەهید کرد، دوو ژن کە کەسوکاری پێشمەرگە بوون لەگەڵ سێ کەسی دیکە، کە ناوی شەهیدەکان لە ژمارە (24-28)، نووسراون: (ئەکرەم ئیسماعیل محەمەد قادر شوانی خەڵکی گوندی حاجی شێخانی دیبەگە ناسراو بە (عەریف ئەکرەم)، فەرماندەی کەرتی چواری کەندێناوەی تیپی (87)ی قەرەچوغ).
26. ساڵح عومەر محەمەدئەمین عەلی شوانی (ئامۆزازای شەهید عەریف ئەکرەم).
27. حاتەم سەعید عەلی ئەحمەد عەوێنەیی (ئومێد).
28. خاسێ ساڵح ئەحمەد عەوێنەیی، دایکی شەهید حاتەم سەعید عەلی ئەحمەد عوێنەیی.
29. کافیە عەبدوڵڵا مەنیج مەخموری (پوری پێشمەرگەی دێرین عەلی مەخموری)، لەگەڵ برینداربوونی هەر یەک لە سەباح حەسەن، خەدیجە سلێمان و کافیە حوسێن عەبدوڵڵا وەلی، کە خوشکی شەهیدی فەرماندە فاقە مەخموری و هاوسەری شەهید لاوە مەخموری بوو.
30. مەلا عوزێر، لە ڕۆژی (25.8.1988)، سی و سێ هاووڵاتی ڕادەستی دائیرەی ئەمنی هەولێر کردووە کە ڕاکردووی سەربازی بووینەو هەموویان گوللە باران کراون، ناوی تەنیا شانزە کەسیان زانراوە، کە لە ژمارە (29-44) ناوەکانیان نووسراوە: (دارا محەمەد حەسەن بابیل نێرەگینی).
31. دەروێش محەمەد حەسەن بابیل نێرەگینی.
32. عەبدوڵڵا محەمەد حەسەن بابیل نێرەگینی.
33. ئارام عومەر حاجی مەلا (1965/ سێگردکان).
34. فەوزی عومەر حاجی مەلا (1968/ سێگردکان).
35. ئیسماعیل حەمەد سمایل (سێگردکان).
36. عەبدولڕەحمان ئەحمەد محەمەد (سێگردکان).
37. عەبدولکەریم خدر عەزیز بایز ئاغایی.
38. سابیر سەعدی محەمەد ڕەسوڵ قەمبەری.
39. ئازاد عومەر عەبدولقادر ئۆمەرگومبەتی.
40. حاتەم ئەحمەد محەمەد (سماقولی گرتک).
41. سابیر محەمەد قادر سماقەیی.
42. جەوهەر سەعید نێرەگینی.
43. حەیدەر سەعید نێرەگینی.
44. یاسین ساڵح نێرەگینی.
45. کەریم خدر. کۆی شەهیدەکان (45)، کە ناوەکانیان نووسراوە + (17) شەهید، کە ناوەکانیان نەزانراوە، دەکاتە (62) پێشمەرگە و هاووڵاتی بەدەستی تاوانبار مەلا عوزێر کوژراون.
مەلا عوزێر شێخانی، لە ڕێکەوتی (9.8.1981)دا، ئەنوەر عومەر ساڵح غائب ناسراو بە دکتۆر پەروەری دەستگیرکرد، کە ئەوکات سەر بە ڕێکخستنەکانی حزبی سۆسیالیستی کوردستان بوو، دواتر لە دادگا لە ڕێکەوتی (18.2.1982)دا بە حەوت ساڵ زیندانی سزادرا، بەڵام لە ڕێکەوتی (22.7.1982)دا بەر لێبووردنەکەی حەڤدەی تەموز کەوت و ئازادکرا.
مەلا عوزێر، لە ڕێکەوتی (7.11.1981)دا نەجیبە جەواد مەعروفی هاوسەری مامۆستا موحسین عوسمان حەمەد (شۆڕەزەردکەیی) و هەتاوی کچیانی دەستگیرکردووە. موحسین عوسمان حەمەد یونس، پێشتر پێشمەرگە و کادیری سیاسی و بەرپرسی ڕێکخستنەکانی ناو هێزی پێشمەرگەی حزبی سۆسیالیستی کوردستان و ئێستا ئەندامی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و ماوەیەک بە پلەی لیوا پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی ڕەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینگەی باشووری کوردستانی هەبوو لە شاری #سلێمانی#. نەجیبە خان، لەکاتی دەستگیر کردنیدا سکی هەبووه و لە ڕێکەوتی (7.6.1982)دا کچێکی دەبێت و ناوی دەنێن بیابان. دواتر هەرسێکیان لە ڕێکەوتی (19.7.1982)دا ئازادکران.
مەلا عوزێر، لە ڕۆژی (1.1.1982)دا سەید ئیسماعیل عەبدولحەمید عومەر دانیشتووی گوندی چاڵەگردەی سەر بە شارۆچکەی قوشتەپه دەگرێ، کە دواتر بە (3) ساڵ زیندانی سزادرا، پاشان لە ڕێکەوتی (17.7.1982)دا بەر لێبووردنی گشتی کەوت و لە ڕۆژی (22.7.1982)دا ئازادکرا.
مەلا عوزێر شێخانی، لە کاتژمێری یەکی ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی (30.7.1982)دا، نۆ هەڤاڵی ڕێکخستنەکانی سەر بە حسک-ی بەگرت دا کە دوانیان لە سێدارە دران و ناوەکانیان لە سەرەوە نووسراوە، ئەمانەش حەوت هەڤاڵەکەی ترن: (خەلیل یوسف محەمەد سۆربەشی ناسراو بە خەلیل مام وسو دزەیی، کە لە ڕێکەوتی (20.1.1983)دا فەرمانی زیندانی هەتا هەتایەی بۆ دەرچوو، بە مەرجێک ڕەوانەی (قافات) بکرێت، کە سزایەکە بەدرێژایی مانەوە لە زیندان دیدەنی خزم و کەسی لێ قەدەغە دەکرێت. خەلیل مام وسو بەر لێبووردنی گشتی (6.9.1988) کەوت، دواتر لە ڕێکەوتی (20.3.1989)دا ئازادکراو پاشانیش لە ڕۆژی (7.4.2020)دا کۆچی دوایی کرد، سەڵاح عەبدولقادر مەلا ئیسماعیل دیبەگەیی، دواتر لە ڕێکەوتی (20.3.1989)دا لەگەڵ خەلیل مام وسو بەیەکەوە ئازادکران، فەرهاد حوسێن سوڵتان سۆربەشی، لە ڕێکەوتی (20.1.1983)دا فەرمانی زیندانی حەوت ساڵی بۆ دەرچوو، دواتر لە ڕێکەوتی (20.3.1989)دا لەگەڵ ئه و دوو هەڤاڵەی سەرەوەدا ئازادکران. محەمەد عەبدولڕەحمان حەمە شەریف دیبەگەیی ناسراو بە مام ئاراس، لە ڕێکەوتی (20.1.1983)دا لە دادگا بێتاوان دەرچوو، دواتر لە ڕێکەوتی (24.1.1983)دا. عەبدوڵڵا کاکەمین ڕەسوڵ، لە دادگا بێتاوان دەرچوو و ئازادکرا، ڕوار عوسمان ئیسماعیل سۆربەشی، لە دادگا بێتاوان دەرچوو و ئازادکرا، قادر عوسمان ئیسماعیل سۆربەشی، لە دادگا بێتاوان دەرچوو و ئازادکرا).
فەوجی ژمارە (130)ی مەلا عوزێر شێخانی، بەشداری شاڵاوی ئەنفالەکانی (4+8)ی کردووە.
مەلا عوزێر حەمەد مەولود شێخانی، بەشداری شاڵاوی ئەنفالکردنی دانیشتوانی ناوچەکانی شوان، قەرەهەنجیر و دەشتی کۆیەی کردووە، واتە بەشداری شاڵاوی ئەنفالی (4)ی کردووە؛ سەرچاوە: (2-21، زیاد عەبدولڕەحمان، تونی مەرگ، ل245).
پەیوەست بە بەشداریکردنی ئه و فەوجە لە ئەنفالی (8)ی بادیناندا؛ سەرچاوە: (2-1، ب22، ل5220-5228).
مەلا عوزێر حەمەد مەولود، سەرۆکجاشی فەوجی (130)ی جاشە سووکەکان، ژمارە (229)ی لە لیستی ناوی داواکراوەکان دراوەتێ.
مەلا عوزێر، سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانه بووەو لە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی (5.2.2021) لە هۆڵەندا مرد.
#دەرسیم# پێشەوا