ئەحمەدی موفتی زادە کوڕی مەلا مەحمودی موفتی کوڕی عەللامە مەلا عەبدوڵڵای دشەیییە.
لە ساڵی 1933 لە شاری #سنە# لە دایک بووە، خوێندنی لە حوجرە بووە و سەرەتای خوێندنی بە فەقێیایەتی دەستپێکردووە شارەزایی لە زۆربەی زانستەکانی ئایین دا هەبووە، دوو جار هاوسەرگیری کردووە و یەک منداڵی هەیە کە لە ژنی دووەمیانە بە ناوی محەمەد ژیان.
زیاتر لە 10 ساڵ زیندانی کراوە پاش ئەشکەنجە و ئازاردانێکی زۆر لە زینداندا لە کۆتایی تەمەنی لاشەی زۆر لاواز و بێ هێز دەبێت تووشی کۆمەڵێک نەخۆشی دەبێت لەوانە شکانی ئێسکی پشت ملی کە تا ڕۆژگاری مردنی هەر چاک نەبویەوە دوای ئەوەش تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە، لە کۆتاییدا لە ساڵی 1993 لە نەخۆشخانەی ئاسیا لە تاران کۆچی دوای کرد، لە گۆڕستانی (شێخ حەمە باقر) لە شاری سنە بە خاک سپێردراوە.
خاوەنی دەنگێکی خۆش بووە، چەند هۆنراوەیەکی دینی بە دەنگی خۆی وتووە و تۆمارکراوە، چەند هەڵبەست و پەیامیکی گرنگی ئایینی نووسیوە وەکوو:
پەیامی دۆستایەتی
پەیام و پەیامداری
پەیامی هەژار لاوێنی
پەیامی بانگەوازکاری
پەیامی ناسینی دوژمنی ڕاستەقینەی مرۆڤ
پەیامی داننان بە هەڵە
پەیامی تەساموح لێبوردەیی و گەردن ئازادی لە دڵدا
پەیامی فەرموودەناسی
پەیامی ئیمان و کوفر و جەنگی ئیسلام لەگەڵ ناموسڵمانانا
ڕیسالەتی (کبری) و ڕیسالەتی (صغری) [1]