مامۆستا ئاوات (جەلیل گوڵپی) خەڵکی گوندی گوڵپ بوو و له شارۆچکەی خۆرماڵی بناری هەورامان دادەنیشت. م ئاوات له سەردەمێک بوو به پێشمەرگەی حزبی شیوعی که هەموو ڕێگەکان له و بنارە لەو حزبه گیرابوون و ژمارەی پشمەرگاکان کەمبوون. م ئاوات له ساڵی 1986 بوو به پێشمەرگەی حزبی شیوعی، هەرچەندە زۆر له خزمەکانی ناڕازی بوون. ئه و کەسەی که لەمردن نەدەترسا مامۆستا ئاوات بوو. له بەر لێهاتوویی و کارامەیی و ئازایەتی، به ماوەیەکی کورت توانی ببێتە سەرپەل و جێگەی خۆی له مێژووی ڕزگاریخوازی کورد دا له و ناوچەیەدا بکاتەوە..
ئه و شەڕانەی (بێجگە شەڕی بچوک و سەرکردایەتی مەفرەزەکانی هەورامان و قەرەداغ) که م. ئاوات بەشداری تیێدا کرد ئەمانەبوون:
شەڕی پێنج ڕۆژەی قوتەی میریاسی #22-03-1988# که داگیرکەران تا پێشمەرگەکان خۆیان نه کشانەوە نەیان وێران بێنه سەر ئه و لوتکەیه. تەنانەت یەکێ له زابتەکان ووتبووی ئەگەر سوپای عێراق چەند هەزار شەڕکەرەکەرێکی وای هەبووایه به ئاسانی لایەکی ئێرانی داگیر دەکرد. مامۆستا ئاوات ڕۆڵێکی زۆر دیاری هەبوو که تا دوا چرکه سەنگەرەکەی چۆڵ نەکرد.
شەڕی چوار ڕۆژەی لوتکەی کەڵۆشی قەرداغ #27-03-1988# که دەروانێت به سەر دوڵی دۆکان و ناوچەی سێوسێناندا..ئا له و شەڕدا پ م حزبی شیوعی بە تایبەتی م ئاوات و ئەو پۆله سەلماندییان، که ئەگەر هەر هێزێک خاوەن سەرکردەیەکی لێهاتوو و چاونەترس بوو، شکاندنی ئاسان نیه، لێ بەعسی فاشست چەک نەبوو به کاری نەهێنێت، بەلام دیسان تا خۆمان نەکشاینەوە هێزەکانی سوپا نەیانوێرا شوێنەکەمان بگرن. شەڕ شەری دەسته و یەخەبوو، ، م ئاوات، شەڕی دەکرد و دڵی کردبووە هەزار دڵ هەر دڵێکی لای سەنگەری پێشمەرگەیەک دانابوو.
داستانه مەزنەکانی شەڕی ئەنفال، که ڕژێمی بەعس له 19 قوڵەوە هێرشی هێنابوو. لێرەدا من تەنها باسی ئه و بەرەیه دەکەم که مامۆستا ئاواتی قارەمان به شداری تیا کرد. له قەرەداغەوە بۆ #گەرمیان# له شەوی 31/3 ێی 1/4 له بانی مۆردەوە بەرەو گەرمیان کشاینەوە، دوای پێنج ڕۆژ، که هەواڵ هات، هێرش دەستی پێ کرد، پەلەکەی مامۆستا ئاوات بەر بەرەی بناری گل و تازەشار کەوت، له ئێوارەی 6/4 له گوندی تازەشار لەگەڵ مەفرەزەیەکی یەکێتی که نازمه بچکۆل سەرپەرشتی دەکرد، لەوێ دامەزراین..وابوو ڕۆژی دوایی کاتژمێر 5، 30 هێرش به تۆپبارانیکی خەست دەستی پێکرد، مامۆستا ئاوات له و شەردا برینداربوو، خۆشبەختانه توانرا ڕزگار بکرێت و نەکەوێتە چنگی دوژمن. مامۆستا ئاوات تەنها چەند سەد مەترێک که تانکەکانی ڕژێم دووربوو، ئەگەر گوله ئاربیجیەکانی تەواو نەبوونایه، به و ئاسانیه بریندار نەدەبوو، ..له و شەڕەدا له ژمارەی 35 پێشمەرگه و بەرگری تەنها پێنج پێشمەرگه مان، لەوانه دوانیان بریندا..ئیدی ئەوانی دی قارەمانانه شەهید بوو..
شەڕی گەورەی تر، شەڕی دوو مانگە ی چەکوش و سادربوو(له #قەندیل# پایزی 1990)، شە ڕی قەندیل بوو، مامۆستا ئاوات دیسان وێنەی قارەمانیەتی و پالەوانی دەنواند، له بەرگری و هێرشدا بەهرەمەندبوو،
م ئاوات..نیشانەی سەرکردەی مەیدانی و خاوەن دینەمۆی هێزەکە بوو. دەیزانی کەی بەرگری دەکا، کە ی وەک پڵنگ خۆی بۆ هێرش مات دەکا..بە داخەوە له بەر ئەوەی دژایەتی مامۆستا ئاوات کرا ناچار بوو ببێت بە پشمەرگەی یەکێتی و له شەڕێکی دەسته و یەخدا لەگەڵ ئیسلامیەکان لەناوچەی چاڵە ڕەش لە ساڵی 1994 لەبناری هەورمان به بریندار شەهید دەکرێت. ئەوەش.بەدەستی چەند ئیسلامیەک (هەندێکیان گوایا ناسیاوی دەبن)، ، وەک هاوڕێکانی دەیگێرنەوە، دوای ئەوەی دەینا#سنە#وە، بەبرینداری و دیلیش وازی لێ ناهێنن و خەندە جوانەکە بەر لێزەمەی فیشەک دەدەن...
ئەوە تەنها کورتەیەک بوو، لەسەر ئه و پێشمەرگە مرۆڤدۆسته، که ستەم و چەوسانەوە هانی دا ببێت به پێشمەرگه و گیانی خۆی بکاته قوربانی...مرۆڤی وەک مامۆستا ئاوات نەمردوون، ، تا ئەوان له دڵی خەڵکدا بژیت، نەمرن و گیانیان وەک گوڵاڵه سوورەکانی بەهار هەموو ساڵێک گەش دەبێت..
مامۆستا ئاوات، وەک دەها مرۆڤی ئەنفالکراو، هاوسەرەکی و کورێک لەدوای خۆی بەجێ دەهێڵێ..دنیایەک لە ئەزمونی مرۆڤدۆستی و ئەمەک فیری هاوڕێکانی دەکا...ئەوە دەسەلمێنی کە هەرگیز بەری ڕۆژ بەجەهل و پاشکەوتن ناگیرێ و ئاسۆی سەرکەوتن بەشی فرەی زۆری...
م ئاوات لە ئۆردوگای سەلاسی باوەجانی شارۆچکەی #جوانڕۆ#، کچێکی جوانی چاوەڕشی هەورامی خۆش دەویست زۆرجار کە دەیزانی من یادگاری دنووسمەوە، نامەکانی نێوان خۆیی و دڵدارەکەی پیشان دەدام، لیرەدا من بەشێک لەو پەپولە ووشانەی ئازاد دەکەم تا لەسەر تەیمانی ئەندیشەکانتان پشوێ بدەن:-
ئاوت گیان، هەزارجار گیان!
ئەم جارە داوای لیبوردن لە قەندیل بکە و با ئەم نەورۆز پێکەوە بکەین، دەنا بۆ کوێ دەڵێی دێم، گیانم بە تۆوە گیانە...من دەزانم نیشتمانت پترتر لەمن خۆش دەوێ..بۆیە منیش هەردووکتانم لە خۆتان خۆشتر دەوێ.....ئەمشەو مانگەشەو چاوەڕێمان دەکا و با هەزار ماچی دیت بۆ یادگاری ڕێ بدەمێ.. پەریسای گیانت، ئۆردوگای سەلاسی باوەجانی سەرەتای بەهاری 1989.[1]