ئەنجومەنە خەڵکییەکان لە شاری #مەریوان#، لە بەیاننامەیەکدا پشتیوانی هەمە لایەنەی خۆیان لە ناوەندی فەرهەنگی_هونەری #ڤەژین# ڕاگەیاند.
لەو بەیاننامەیەکدا هاتووە: شوڕای هەماهەنگی ئەنجومەنە خەڵکییەکانی شاری مەریوان، ڕوووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ناوەندی فەرهەنگی ڤەژین دەستدرێژی و هێرشی ناجەوامێرانەیه بە نووسینەگەی ئەو ناوەندە فەرهەنگییە، دەستدرێژیە بە مافی سەرەتایی هەموو ئەنجومەنەکان و بە توندی مەحکوومی دەکەین.
لە بەشێکی دیکەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە، هەروەک ئاگادارن ڕۆژی هەینی 20ی گەلاوێژ، لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە ناوەندی فەرهەنگی_هونەری ڤەژین ئاگری تێبەردرا و هێندێک خەساری بەرکەوتووە و ئەندامانی هەیئەتی بەڕێوەبەری ناوەندەی ڤەژین بەپێی لێکۆڵینەوەکان بەو ئاکامە گەیشتوون کە ئەو کارە بە دەستی ڕەشی سپای پاسدران، دژ بە هونەر و وێژە زانست و شارستانییەت کراوە.
لە بەشێکی دیکە ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە، بەو هۆکارانەیە کە شوڕای هاوئاهەنگی ئەنجومەنە خەڵکییەکانی شاری مەریوان، ڕوووداوی ئاگرکەوتنەوەی لە ناوەندەی فەرهەنگی ڤەژین دەستدرێژی و هێرشی ناجەوامێرانەیه بە نووسینەگەی ئەو ناوەندە فەرهەنگییە دەزانین و بە توندی مەحکوم دەکەین.
هەروەها هەموو ئەنجومەنەکانی ئەندامی شوڕا پشتیوانی تەواوی خۆمان لە ناوەندی ڤەژین ڕادەگەیەنن و تاوانبار و بەڕێوەبەرانی ئەو کارە بە دژی فەرهەنگ دەزانین کە هەوڵێکی ئاوا ترسنۆکانە نەک هەنگاوی هاووڵاتییانی دڵسۆز، ئاگا و خۆبەخش کەم ناکاتەوە، بەڵکوو هەنگاوەکان لە ڕاستای یەکپارچەیی و هوشیارتر لە جاران، چالاکیی مەدەنی خۆمان بەرە پێش دەبەین.
له بەشێکی دیکەی ئەو بەیاننامەیدا هاتووە بۆ پاراستنی ماف و ئەمنییەتی شوێن و چالاکی ئەنجومەنە خەڵکییەکان، کە بەرپرسی ڕاستەوخۆی پاراستنی ئەمنیەت و پارستنی ئەو ناوەندانە و بەدواچوونی حقووقی و ناساندنی تاوانباران لە ئەستۆی ناوەندە ئەمنیەتییەکانە، کەم کاری لەو بوارەدا بە تاوانێکی نەبەخشێندراوە بە ئەژمار دێت.
لە کۆتایی ئە بەیاننامەیەدا، داوا لە خەڵکی هوشیار و ئاگا و فەرهەنگ دۆستی شاری مەریوان دەکەین، هەروەک ڕابردوو ناوەندە مەدەنییەکانی شاری مەریوان کە خۆبەخشانە لە پارستنی ژینگە، فەرهەنگ، زمان، ڕێوەڕسم، هونەر و وێژەی کوردستان پشتیوانیان کردووە، پشتیوانی خۆیان لە ڕاستای شارسانییەت و فەرهەنگی ئەم سەرزەوییە بکەن، هەتا جارێکی دیکە دەستی ڕەش نەتوانێ زەربەیان لێ بدات.[1]
ماڵپەڕی کوردپا 14-08-2017