$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری #سنە# بە ناوی شارام فەرهادی لە کاتی یارمەتی گەیاندن بە خەڵکی لێقەوماوی بوومەلەرزەلێدراو لە پارێزگای کرماشان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.[6]
$باشووری کوردستان$
- ژمارەیەک لە مامۆستایانی نیشتەجێی #هەڵەبجە# خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و چەند داواکارییەکیشیان بۆ باشترکردنی گوزەرانیان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکان کرد و لە ئەگەری جێبەجێنەکردنیشی هەڕەشەی دەوام ڕاگرتن دەکەن.[1]
- بەشێک لە چەکدارەکانی #حەشدی شەعبی# لە #زوممار# و ڕەبیعە کشانەوە و سوپاسالاری هێزی پێشمەرگە دەڵێت، ئاگامان لە کشانەوەی ئەو هێزە هەیە.[2]
- کاژێر 9:19 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ #بومەلەرزە#یەک بە گوڕی 4.2 پلە بە پێی پێوەری ڕێختەر ناوچەی #هەورامان#ی گرتەوە.[3]
- بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی #گەرمیان# ڕایدەگەیەنێت، لە سنوری شارەوانییەکانی ناوچەکەدا ژووری خێرا پێکدەهێنن بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی مەترسی #لافاو#.[1]
- پۆلیسی #دەربەندیخان# ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەکاتی دەستپێکردنی دەوامی بەشێک لە قوتابخانەکان، کەسێکی درواسێی قوتابخانە دەستدرێژی گوللەی لە قوتابخانەیەک کردووە. لەبارەی هۆکاری تەقەکرنەکەشەوە، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دەربەندیخان ڕاگەیاندووە: بە بیانووی ئەوەی قوتابیانی قوتابخانەی زمکان دەنگیان بەرزبووە، یەکێک لە دراوسێکانی قوتابخانەکە، دەستڕێژی گوللەی ئاراستەی ئه و قوتابخانەیە کردووە.[4]
- هەندێک ڕۆژنامەنوسانی #کەرکووک# نامەیەکی ناڕەزایی ئاراستەی #مەسعود بارزانی# و #سەڵاحەدین بەهادین# دەکەن و ناڕەزایی خۆیان دەردەبڕن بەرامبەر بەهەڵوێستی ئه و دوو حزبە لەبەرامبەر شارەکەیان، ڕاشیدەگەیەنن، ئێوە ئەنجومەنی پارێزگاو قائیمقامتان بۆ بەغداو موسڵ و مەخمور گەڕاندۆتەوە، بەڵام جێگەی نیگەرانییە ئەوکارە لەکەرکووک ئەنجامنادەن.[5]
- دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شارەوانی چواری #هەولێر# بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پۆلیسی قائیمقامیەت و زێرەڤانی و پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سەرجەم مێزی کاسبکارانی بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر-ی تێکدا، کە ژمارەیان زیاتر لە (200) مێز دەبێت.[7]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد هێزێکی سەربازی تورکیا، چوونەتە ناوچەی کەفەر لوسین لە #عەفرین# و بەره و خۆرئاوای حەلەب دەڕۆن.[1]