$باکووری کوردستان$
- 88-ەمین داواکاری خانەوادەی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#، ڕێبەری #پەکەکە# بۆ سەردانیکردنی زیندانی ئیمرالی، لەلایەن داواکاری گشتیی دادگای کۆماریی بورسای تورکیاوە ڕەتکرایەوە.[4]
$باشووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو تەرمی گەنجێک لە گەڕەکێکی کوردنشینی #کەرکووک# دۆزرایەوە، سەرچاوەیەکیش لە پۆلیسی شارەکە دەڵێت لەلایەن ژنەکەیەوە کوژراوە. وتیشی گەنجەکە ناوی (#محەمەد شێرکۆ#)یە و تەمەنی 18 ساڵەو #پێشمەرگە#یە.[1]
- پۆلیسی #سلێمانی# ڕایدەگەیەنێت، دوای چاودێریکردنی گازینۆکان و کافتریاکانی شاری سلێمانی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە، زانرا لەبەشێک لەوشوێنانەدا قومار دەکرێت، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر و گەڕان و پشکنین 60 کەسیان دەستگیرکردووە.[1]
- نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی گەلان- #هەدەپە#، لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ کاتژمێر 05:00ی ئێوارە، لە دژی بێسەروشوێنکردنی #محەمەد وەفا کۆچاکلی#، ئەندامێکی هەدەپە، لە بەردەم ئاسایشی ڕاپەڕینی #هەولێر# خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن. ئاساییشی هەولێر ڕێگەی نەدا ئەم خۆپیشاندانە بکرێت[4]
- لە باشوری کەرکووک دوو چەکداری #داعش# لەبۆسەیەکی هێزە عێراقییەکاندا کوژران، تەرمی گوندنشینێکی ڕفێندراویش بەکوژراوی دەدۆزنەوە.[1]
- لە سەیرانگای خۆرنەوەزانی سەر بە شارۆچکەی #کفری# لە #گەرمیان#، ئاهەنگێک بۆ یادی 34 مین ساڵیادی 15ی ئاب، دەستپێکردنی شۆڕشی چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە بەڕێوەچوو.[4]
- ئۆفیسی سلێمانی کونسوڵخانەی تورکیا پێدانی فیزا بەهاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەستپێدەکاتەوە و لەمەدوا لەشاری سلێمانی مامەڵەکانیان لێ وەردەگیرێت.[1]
- لەڕووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک شارەدێی #دیبەگە#، بەڕێوەبەری ئاوی #مەخموور# گیانی لە دەستدا.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- درەنگانی شەوی ڕابردوو، تەقینەوەیەکی گەورە لە شوێنی حەوانەوەی سەربازان وچەتەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر لە گوندی باسیلێ-ی سەربە شێراوا ڕوویدا.[2]
- چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک، هەڵیان کوتایە سەر گوندی بورج حەیدەر-ی سەربە شێراوای #عەفرین# وچەندین کەسیان ڕفاندووە.[2]
$دەرەوەی کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152210/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=دۆناڵد ترەمپ: باجی سەر ئەلەمنیۆم و ئاسنی تورکیا دوو هێندە زیاد دەکەین=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152210/0005.JPG=KTML_Photo_End=
- سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین هەڵوێستیدا لەبارەی ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتەکەی و تورکیا دەڵێت، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا باشنین. گوتیشی، باجی سەر ئەلەمنیۆم و ئاسنی تورکیا دوو هێندە زیاد دەکەین.[3]