$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی سەلام مەردان تەمەن 27 ساڵ کوڕی خالید خەڵکی گوندی سەوجە جەبلی وەیسی خەڵکی ناوچەی دەشتەبێڵی شاری #شنۆ# لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.[2]
$باشووری کوردستان$
- بەهۆی کارکردن لە پرۆژەی ستراتیژی دابینکردنی ئاوی پارێزگای #هەڵەبجە# و شارەدێی سیروان، بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دابەشکردنی ئاوی خواردنەوەی شاری هەڵەبجە و دەوروبەری ڕادەگیرێت، بەڕێوەبەری ئاوی هەڵەبجەش ئاماژە بەوەدەکات: دەمانەوێت کۆتایی بە گرفتی دابینکردنی ئاو بۆ هاووڵاتیان بهێنین.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/156671/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=پرسەی فەرهاد عەبدولحەمید پاڵەوان لە ناوەندی زەردەشتییانی کوردستان=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/156671/0002.JPG=KTML_Photo_End=
- بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێکی گەڕەکی ڕاپەڕین لە #ڕانیە#، 4 کەسی خێزانێک گیانیانلەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون. گوتەبێژی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین دەڵێت، بەهۆی سەختی برینەکانیان سەرجەم بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی #سلێمانی# کراون.[4]
- فەرماندەی هێزەکانی پۆلیسی عیراق ڕایگەیاند: هێزەکانیان لە چەند هەڵمەتێکدا لە سنووری شارۆچکەی #مەخموور# 19 تیرۆرستی #داعش#یان کوشتووە.[5]
- بەهۆی تەقینەوە و کردەوە تیرۆریستییەکان، سەرجەم مەزارە ئاینییەکان لە #خانەقین# پاسەوان و پۆلیسی تایبەتی بۆ دادەنرێت و هەروەها بە شێوەیەکی توندوتۆڵتر زیارەتکاران دەپارێزرێن.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- چەتەی سەر بە دەوڵەتی تورکیا بە چەکی هاوەن هێرشیان کردووەتە سەر ناوچی فافین لە کانتۆی شەهبا. هێرشەکە لە کاتژمێر 00:15 شەوی ڕابردوو ئەنجامدراوە و هاوەکان لە شوێنێکی نزیک لە کامپی بەرخودان-یان داوە، کە هەزاران هاووڵاتیی #عەفرین#ی لەو کامپەدا دەژین.[1]
- سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر گوندی تل جیهان-ی سەر سنووریان کردە ئامانج. لە ئەنجامی گولەبارانی سەربازاندا ئەندامێکی هێزەکانی سەنادید بە ناوی عەدنان ئەحمەد خەلەف بریندار بوو. ناوبراو ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید بەرخۆدان کرا لە شاری دێرک.[1]
- ئاژانسی هەواڵی هاوار (ئانها - ANHA) بڵاویکردەوە، پەیامنێرانیان گولیستان محەمەد و ئیبراهیم ئەحمەد لە کاتی ڕووماڵکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر #گرێ سپی# لەلایەن سوپای تورکیاوە کراونەتە ئامانج و بریندار کراون. ئەو 2 پەیامنێرە بریندارە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی وەتەن لە ژێر چاودێریی پزیشکدان.[1]
- شەرڤان دەروێش، وتەبێژی هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج ڕایدەگەیەنێت: هیچ خاڵێکی سەربازیمان لە منبج ڕادەستی هێزەکانی تورکیا نەکردووه، لە داهاتووشدا کاری هاوبەشی زیاتر لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان لە منبج دەکەین.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئیدارەی ترەمپ گەڕاندنەوەی هەموو سزاکانی بۆ سەر ئێران ڕاگەیاند، کە لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015دا لەسەر ئەو وڵاتە هەڵگیرابوون.[4]