لە پەندەکانی شێخ محەمەدی خاڵ، مامۆستا بەکر کانی هەمزەیی کردویەتی بە هۆنراوە.[1]
ئاوی زۆردار سەربەرەوژوور ئەڕوا.
کەسی ستەمکار لەبەر ئەوەی دەسەڵاتی چینی سەردەست پشتیوانی ئەکات، هەموو کاتێک بێ ترس، لە پێناوی دەستکەوتی دنیاییدا، لە بەرژەوەندی خۆی و دەسەڵات، ستەمی خۆی بەڕێوەئەبات، هیج شتێ ڕای ناگری و گوێ بە کەسانی هەژار و لێقەوماو نادات، لەو باروودۆخەی کە بەرهەمی دێنێ، چیان بەسەردێ.[2]