$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #کۆڵبەر#ێکی کورد بە ناوی کەماڵ میرزایی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە لە سنووری نەوسوود پێکرا.[6]
$باشووری کوردستان$
- نووسەر و شاعیر، چالاکوانی پرسی مافەکانی ژنان، #مەهاباد قەرەداغی# بەهۆی ڤایرۆسی #کۆڕۆنا# لە هەولێر کۆچی دوایی کرد.[1]
- لە (24) کاتژمێری ڕابردوودا تەنیا لە #دهۆک#، (8) کەس و لە سلێمانی (3) کەس و لە هەولێر (1) کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و لە کۆی (5313) پشکنین دەرکەوتووە، کە (838) کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون.[5]
- دوای کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراقدا لەباری ڕەوشی #شنگال#ەوە، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان قسەی بۆ ڕۆژنامەڤانان کرد و گوتی، ئامانجی ڕێککەوتنەکە ئەوەیە خەڵکی شنگال لە ئاسایش و ئارامیدا بژین. نووسینگەی کازمیش دەڵێت، کاروباری ئەمنیی شنگال لە دەست حکومەتی فیدراڵی دەبێت و بواری خزمەتگوزاری هاوبەش دەبێت.[3]
- لە ڕێورەسمێکدا تەرمی #شێخ سالار حەفید# کەسایەتی ئاینی و کۆمەڵایەتی شاری #سلێمانی#، لە #مزگەوتی گەورە#ی سلێمانی بەخاکسپێردرا.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ساڵێک بەسەر هێرشی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان تێدەپەڕێت، #مەزڵوم کۆبانێ#، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات - #هەسەدە#ش لە ساڵڕۆژی ئەو هێرشەدا سوپاسی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکات بەوەی بە فەرمانێک ڕێگەی لە داگیرکارییەکی دیکەی تورکیا گرتووە.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە قەرەباخ زیاتر لە 107 چەتەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کوژران.[2]
- واشنتۆن پێشوازی لەرێکەوتنەکەی نێوان #هەولێر# و بەغدا دەکات لەڕووی چۆنیەتی ئیدارەدانی کارگێڕی و ئەمنی شارۆچکەی شنگال.[4]
- نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ هاریکاری عێراق ناسراو بە #یۆنامی# پێشوازی لە ڕێکەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی دۆخی شنگال دەکات.[5]