ئەحمەد زەردەشت محەمەد مستەفا حەمەبۆر
لەدایکبووی #سلێمانی# 1952
بەکالۆریۆس/ کارگێڕیی و ژمێریاری ساڵی 1977،
بەکالۆریۆس / ئەکادیمیای هونەرە جوانەکان شێوەکاری 1998
کۆتایی ساڵی2015، بە دوا پلەی (شارەزا ی ڕاگەیاندن و تەرجەمە) لە فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران خانەنشین کرام.
لە ساڵی 1974 وە لە بواری ڕۆژنامەوانیدا کاردەکەم ، ئەڵبەتە لەو ساڵەدا لە دەزگای هاوکاری (دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی) دامەزرام تا ساڵی 2009 کە گواسترامەوە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران.
هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی زۆر بەباشی و تاڕادەیەکیش ئینگلیزی دەزانم.
لە گۆڤاری (بەیان) و ڕۆژنامەی (هاوکاری) و (بیری نوێ) دا کارم کردووە و لە گۆڤاری (ڕۆشنبیریی نوێ) دا بابەتی لێکۆڵینەوەم بڵاوکردووەتەوە.
جێگری سەرنووسەری گۆڤاری (ڕەنگین) بووم.
بەڕێوەبەری ژمارەیەکی گۆڤاری (الأدیب الکردي) بووم.
سەرنووسەری هەردوو گۆڤاری منداڵان (ئەستێرەی گۆڤاری من) و (شمشاڵ) بووم.
ٍجێگری سەرنووسەری گۆڤاری (#گەرمیان#) بووم (2003-2007)
بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری (الشرق الاوسط الدیمقراطي) لە 2005-2014
بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری (ڕوافد)
بابەت و وتارم لە ڕۆژنامەی (الجمهوریة، عراق، التآخي، الإتحاد ، الصداقة، کوردستانی نوێ و گۆڤاری الأدیب الکردي و بیری نوێ....) دا بڵاوکردووەتەوە.
لە چەند پێشانگایەکی شێوەکاریدا بەشداریم کردووە.
$بەرهەمە چاپکراوەکانم$
1 کاوە و نەورۆز ئەفسانە و بیری نوێ 1999 لێکۆڵینەوە.
2 بە هاوبەشی ماموستا عەبدولڕەزاق بێمار وەرگێڕانی پەرتووکی (النصیریون ام العلویون) ی (شێخ عەبدولحەسەن عەسکری) 1998
3 گوڵزاری سروود 2000
4 داڕشتنەوە و پێداچوونەوەی پەرتووکی (الحرکة القومیة الکردیة 1880-1939)
5 بیست نامیلکەی کوورتە چیرۆکی منداڵان بەوێنەوە وەرگێڕان لە عەرەبییەوە لە لەلایەن (دار البراق) وە بڵاوکراوەتەوە.
6 تێپەڕین بەناو ئاگردا وەرگێڕان لە عەرەبییەوە/ نووسینی شاهۆ کۆران.
7 تەختە ڕەشی پیتەکان، نامیلکەیەکی فێرکارییە لەلایەن (دار البرق) ەوە چاپکراوە.
8 دە نامیلکەی چیرۆکی وێنەدار بۆ منداڵان وەرگێڕان لە عەرەبییەوە لەلایەن (دار البراق) ەوە چاپکراوە.
9 بەرنامەی لێنگوافۆن بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی وانەکانی پەیمانگای بەریتانی بۆ فیربوونی زمان، کە بریتییە لە سێ پەرتووک و کۆمەڵێ سی دی وەرگێڕان و ئامادە کردن بە کوردی لەلایەن پەیمانگاکەوە لە لەندن چاپکراوە.
10 طالباني... الفدرالیة والسلام ترجمة الی العربیة
11 ئێڵی کەڵهوڕلە سەردەمی مەشروتییەتدا داڕشتنەوە و پێداچوونەوە.
12 دولة القانون اعادة صیاغە و مراجعة.
13 تعریف الانفال بالابادة الجماعیة اعادة صیاغة ومراجعة.
14 فلسفة الدیمقراطیة اعادة صیاغة ومراجعة.
15 الاممیة الدینیة وظاهرة التعددیة القومیة اعادة صیاغة ومراجعة.
16 هەشت نامیلکە بو زارۆکان وەرگێڕان بۆ زمانی کوردی لەلایەن (دار البراق) ەوە چاپکراوە
$ئەو بەرهەمانەی ئامادەن بۆ چاپ : (5 دانراو+ 5 وەرگێڕان 10) $
1 فەرهەنگی سەرگوڵ (عەرەبی کوردی) کە 75هەزار وشە و زاراوە دەگرێتە خۆی لەلایەن (دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی)یەوە تایپکراوە.
2 بیرەوەری ونووسینەکانی دکتۆر عەبدولڕەحمان میرزا /کە لەپەنجاکانی چەرخی ڕابووردوودا سەرۆکی فەرمانگەی تەندرووستی سلێمانی بووە.
3 کۆمەڵەی یەکەمی هۆنراوەکانم.
4 هەیئە ڕۆمان سەلام عەبدوڵڵا وەرگێڕان بە زمانی عەرەبی.
5 ڕەنگدانەوەی بیری لیبڕاڵی / هیوا عەزیز سەعید وەرگێڕان بۆ زمانی عەرەبی بە هاوبەشی لەگەڵ محسن بنی وەیس
6 لاپەڕەکانی ژیان بیرەوەرییەکانم
7 صفحات من الذاکرة مذکرات عبدالعزیز الملا حسن، مذکرات پیشمەرگە
8 ترجمة کتاب (الوضع السیاسی للکرد الفیلیین فی العراق 1958 1980، سوزان کریم صالح) عن اللغە الکردیە.
9 ترجمة کتاب (عشیرة باجلان من القرن الخامس عشر الی القرن الحادي والعشرین محمد ڕشید باجلان) الی اللغة الکردیة.
10 بەرەو پەرەسەندنی زیاتری دەنگی ژنان ڕابەری هاوسەنگی ڕەگەزی لە ڕووماڵکردنی هەواڵەکاندا وەرگێڕان بۆ زمانی کوردی لەسەر داواکاری سەنتەری میترۆ
11 ترجمة کتاب انعکاس الفکر اللیبرالی في کردستان الجنوبیة 1900-1958 بالاشتراک مع محسن بنی وەیس ؛ تالیف هیوا عزیز سعید
$ریزلێنان وبەشداری$
ڕێزلێنانی دەزگای ڕۆشنبیریی وبڵاوکردنەوەی کوردی 3003/ بەغدا.
بڕوانامەی #وەزارەتی ڕۆشنبیری#ی هەرێمی کوردستان 2003.
بڕوانامەی ڕێزلێنان ڤیستیڤاڵی بدرخان 2006.
ڕێزلێنانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لقی بەغدا 2010.
ڕێزلێنانی کۆمەڵەی کەلەپوور و فۆلکلوری کورد، پەیکەری نجم الدین ملا 2019.
خولی مافی مرۆڤ و سەربەستیی دەربڕین مەڵبەندی (الممسلة لتنمیة الموارد البشریة) بە چاودێری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان 2005.ٍ
بڕوانامەی ڕێزلێنان/ دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی / 2007
شهادة الرخصة الدولیة لقیادة الحاسب الآلی /2013
دیداری یەکەمی شیعری کوردی 1995.
بازننەی لێکۆڵینەوەی ڕێنووسی کوردی کۆڕی زانیاری ئێراق دەستەی کوردی 1997.
بڕوانامەو ڕێزلێنانی ئەنجوومەنی نوێنەران فەرمانگەی ڕاگەیاندن بە بۆنەی خانەنشین بوونمەوە / 2015.
کۆنفرانسی ڕاگەیاندن و زمانی کوردی لە #هەولێر# 2013
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لقی بەغدا
ئەندامی یەکێتی ئەدیب ونووسەرانی ئێراق.
ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی ئێراق.
ئەندامی کۆمەڵەی کەلەپوور و فۆلکلۆری کورد.
ئەندامی لیژنەی باڵای فیستڤاڵی نەورۆزی 2021. [1]