ناو: ئارۆ
ناوی باوک: سەلام کەریم
شوێنی لە دایکبوون: شاری #سلێمانی#
$ژیاننامە$
یاریزانێکی بەهرەمەندی تێنسی سەرمێزی #یانەی وەرزشی ئاشتی# یە، دوای ماوەیەک لە مەشق و ڕاهێنان هەرزوو دەستی گەشت بەنازناوی شارە حەیاتەکە، ئەوەش دوای ئەوەی لەئاستی خونچەکان دووجار بوەتە پاڵەوانی یانەکانی سلێمانی، هاوکات لە 2017 ش بە ئاستی خونچەکان بۆ جۆری (تاکی کراوە) بوو بە پاڵەوانی کوردستان و لەگەڵ هاوڕێکانیشی هەمان ئەنجامی بۆ تیمی یانەی ئاشتی بردەوە.
تۆپی سەرمێز لەمێژوی شاری سلێمانیدا نەوە بەنەوە ڕادەستی یەکتر کراوە و زۆربەی کاتەکان پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئێراق بێ یاریزانی کورد نەبووە، بۆ درێژەدان بەو دەستاودەست کردنەی ڕەکتەی هەلبژاردەکە، یانەی ئاشتی لە ڕێگەی (شاخەوان جەمال) ی ڕاهێنەرییەوە ساڵانێکە نەوەیەکی نوێ بەرهەم دەهێنێت و بە (ئاست گەورەو بەتەمەن بچوک) ن، یەکێک لەو بەهرەمەندانەی یانەی ئاشتی،
ئارۆ حەوت ساڵە لەسەر مێزەکانی یانەی ئاشتی تۆپی سەرمێز دەکات و دوای ماوەیەک لە مەشق و ڕاهێنان هەرزوو دەستی گەشت بەنازناوی شارە حەیاتەکە، ئەوەش دوای ئەوەی لەئاستی خونچەکان دووجار بوەتە پاڵەوانی یانەکانی سلێمانی، هاوکات لە 2017 ش بە ئاستی خونچەکان بۆ جۆری (تاکی کراوە) بوو بە پاڵەوانی کوردستان و لەگەڵ هاوڕێکانیشی هەمان ئەنجامی بۆ تیمی یانەی ئاشتی بردەوە.
ئارۆ ئاستە تەمەنیەکەی بوو بە بێچوەشێران و لەوەشدا دوو جار پاڵەوانی یانەکانی سلێمانی (تاکی گشتی) بردۆتەوە.
ئارۆ سەلام ساڵی 2019 لە شاری #دهۆک# و بەشێوەی تیم لەگەڵ یانەی ئاشتی بوو بەپاڵەوانی کوردستان و دەست کەوتێکی دیکەی بۆ مێژوو تۆمارکرد.
ئەم بەهرەمەندە لەقوتابخانەشدا و لەپاڵەوانێتی خوێندنگاکانی پەروەردەی ڕۆژاوا، (قوتابخانەی قەیوانی بنەڕەتی) کردە پاڵەوانی سلێمانی و خۆشی یاریزانی سەرەکی هەڵبژاردەی پەروەردەی ڕۆژاوای سلێمانییە.
ئەو ئاست و ئەنجامانەی کە ئارۆ لە کوردستان و ئێراق پیشانی داوە، وای کرد کەیەکێتی تۆپی سەرمێزی ئێراق ناچاربکات کە ئارۆ ببێت بە یەکێک لە یاریزانە سەرەکیەکانی هەڵبژاردەی بێچوەشێرانی ئێراق و لە پالەوانێتیتەکانی دەرەوەی وڵات درێسی ئێراق بپۆشێت.
ساڵی لەدایکبوون: 2005
[1]