بە داوە وەعزی و، خۆشی بە تاوە یا حافیز!
لە هەڵقوڵانە کەلیکی دەم و لچی واعیز
دەفەرموێ کە حەکیم و دەوا مەیە و ساقی
دەگرنەوە لە نەخۆشی منا کە وا حافیز
کە باسی لێو و ددانی بکەن، بە دەر دەکەوێ
نیساری لەعل و گوهەرکردنی دەمی لافز
لە نەقسی باتین ئەسەر ئاخری دەبێ زاهیر
لە ئاخرا شەل و شێتی عەقیدە ما جاحیز
چ شۆخە! هاتبوو گۆیا عەیادەتە مەحوی
کە ڕۆیی، ڕووشی نەدامێ بڵێ خودا حافیز
#مەحوی#
#دیوانی مەحوی# [1][2]