ناو: ژیان
نازناو: ژیان هەڵەبجەیی
ناوی باوک: کامەران (وەهمی)
ناوی دایک: کوردستان (وەهمی)
ساڵی لەدایکبوون: نەزانراو (بە وتەی خۆی لە یەکێک لە دیمانەکاندا دەڵێت: ئەو کاتەی هەڵەبجە کیمیاباران کراوە تەمەنم شەش مانگێک بووە.)
شوێنی لەدایکبوون: #هەڵەبجە#
$ژیاننامە$
ژیان هەڵەبجەی، ئەو گەڕیدەیەی بۆ دۆزینەوەی خێزانەکەی کۆڵ نادات:
ژیان کامەران هەڵەبجەیی، یەکێکە لە منداڵە ونبوەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە، تاکو ئێستا دوای چەندین پشکنینی دی ئێن ئەی، یەکلای نەکراوەتەوە کچی کام خێزانی هەڵەبجەیە، ناوەکەی لە مەریەمەوە گۆڕا بۆ چەندین ناوی تر و ئێستاش 2022 ژیان کامەرانە.
دوای 27 ساڵ تەمەن لە ئێران گەڕایەوە بۆ کوردستان و دەڵێت: دەستکرا بە پشکنینی دی ئێن ئەی و 6 جار کرام بەکچی 6 ماڵ، 6 ماڵ هاتن کە خێزانی منن، ڕۆژێک مریەم بووم، ڕۆژێک ئامینە بووم، ڕۆژێک هاوناز بووم، 2 ساڵ هاوناز بوم و 7 مانگ لەگەڵ خێزانی هاوناز ژیام، دواتر ئەو ماڵەی بەحساب کە دایک و کەسوکاری تازەی منن، منیان بردە سەر گۆڕی هاوناز و گوتیان هاوناز مردووە و تۆ هەموو شتێکت جیاوازە لە هاوناز، لە سەرەتا دایکی هاوناز بۆ ونبونی کوڕەکەی هاتبوو، دەیزانی کچەی مردووە و دەچووە سەر گۆڕی، خۆی بڕیاری نەدا کچی ئەوبم، بەڵام قبووڵی کرد، سەنتەری مایکرۆجین، لە نەخۆشخانەی هەرێم لە شاری سلێمانی، دکتۆر فەرهاد بەرزنجی، گوتی: تۆ هەر کچی ئەو ژنەی ئەگەر هاوناز بیت یاخود نا، چونکە بەپێی دی ئێن ئەی تۆ کچی گێلاسی کە دەکاتە دایکی هاوناز.
هەرەها دەڵێت: زۆر کەس پەیوەندیان کرد دەیان وت: ئەگەر تۆ کچی ئێمەش بیت، ئێمە تۆمان ناوێت، چونکە لە سنوری هەولێر دەژیت، یاخود دەڵێن، خۆ ئێمە میراتمان نییە، ئەم قسانە بۆیە دەکرێت، کەسانی ژمارە یەکی خێزانەکان نەماون، یان زڕ دایک، یان زڕ باوک، ئامۆزا و پورزا ئیتر ئەمانە ماون، تا ئێستاش من وازم لە گەڕان و دی ئێن ئەی نەهیناوە، بەڵام بەمەرجێک جارێکی دیکە دی ئێن ئەی دەکەم سەنتەرێکی باوەڕپێکراو بێت، بەڵام هەستەکەم ئیتر تەحەمولی ئەو ناڕەحەتیانەم نەما، 27 ساڵ مریەم بوم، 3 ساڵ بوم بە هاوناز، بە جەرگودڵ لەگەڵ هاوناز ژیام و بەخێوم کرد، ئێستا بوم بە ژیان کامەران هەڵەبجەیی، دایکم ناوی کوردستانە، ناوەکەم ناوێکی وەهمییە، بەڵام زۆر قبووڵمە، چونکە کەس ناتوانێت لێم وەربگرێتەوە.[1]