ڤیدیۆ: ساتی هێرشکردنە سەر خوشکەکانی #تاریقی بەقاڵ# لەناو دادگای شاری #سلێمانی# لە لایەن ئاسایشی سلێمانیەوە
رۆژ و ساڵ: #13-06-2022#
نیاز ڕۆستەم خوشکی تاریقی بەقاڵ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، خێزانەکەی حوکمی دادگا بۆ چوارەم تاوانباری کەیسی کوشتنی براکەی ڕەتدەکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، سیان لە تاوانباران حوکمی لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە و تاوانباری چوارەمیش حەوت ساڵ زیندانی کراوە و دەشڵێت دادگا ئەو ماددەیەی گۆڕیوە کە تاوانباری چوارەمیان پێ سزا داوە و سزاکەی کەم کراوەتەوە.
ئەوەشی خستەروو، (کاتێک خیزانەکەم ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بڕیارەکانی دادگا هێزەکانی ئاسایش توندوتیژی جەستەییان بەرامبەر کردین و قژی خوشکەکەمیان ڕاکێشا و شەقیان لە منیش دا).
نیاز ڕۆستەم ئاماژەی بەوەشدا بۆ چەند کاتژمێریک خوشکەکانی گیراون لە لایەن ئاسایشی سلێمانی و دوایی ئازاد کراونم[1]