ئاخۆڕی چەورە.
بە کەسێ دەورترێ کە ساماندار و سایە چەور بێ، مەبەست لە بۆرە دەوڵەمەندە کە سەروەتێکی بێشووماری لە باوانییەوە بۆ مابێتەوە و پشتی پێوە نەیەشابێ، لە کۆکردنەوە و پەیداکردنی سامانەکە ئارەقی نەرشتبێ و پێوەی هیلاک نەبووبێ، بە ئارەزووی خۆی بیخوات و بێ لێپرسینەوە پەخشان و تەخشانی بکا و بەهەدەری بدا.[1]