ناونیشانی بابەت: یەکەم هۆنراوەی کوردی لە مێژوودا - پێکەوە
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
زانایەکی بەریتانی لە کاتی لێکۆڵینەوەدا لەسەر زمانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەوڵەمەندیی و جوانی و زیندوویی زمانی کوردی دەبینێت و دەڵێت: زمانی کوردی زمانێکی دەوڵەمەندە و لە بنەماڵەی زمانە ئاریاییەکانە و زمانێکی زیندووە.
لەنێو زمانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زمانی #کورد#ی یەکەم زمانە کە خۆی لە کاریگەرییەکانی زمانی عەرەبی پاراستووە، تەنانەت ئەگەر هەندێک وشەی عەرەبی لە زمانی کوردیدا هەبن، ئەوە هەر لەبەر کاریگەرییە ئایینییەکەوەیە.
لە مێژووی کوردستاندا ژمارەیەکی زۆر شاعیر هەن کە لە ڕێگەی بەرهەمەکانیانەوە باش دەیانناسین، پێداچوونەوە بە کارەکانیان کراوە و دەیان پەرتووکیان لەسەر نووسراوە، ئەمەش بووەتە هۆی پاراستنی زمان و شوناس و مێژوو و بوونمان.
لە مێژوودا شاعیرێکی کورد هەیە بە ناوی (#بۆرازبۆز هەورامی#) کە 2330 ساڵ پێش ئێستا هۆنراوەێکی نووسیوە بە ناوی ب هەڤرە -پێکەوە، وا گریمانە دەکرێت کە دوای مردنی ژنەکەی بۆ یادی هاوسەرگیرییەکەی نووسیبێتی.
بەڵگەی نووسراوی ئەم هۆنراوە تەختەبەردێکی گەورەیە کە هۆنراوەکەی لەسەر نووسراوە. ئەم بەردە لە ساڵی 1950 لە سنووری #هەورامان#ی ڕۆژهەڵات لەسەر گۆڕی شاعیرەکە دۆزراوەتەوە و دواتر شوێنەوارناسە بەریتانییەکە ئەم بەردەی لەگەڵ خۆی بردووە بۆ لەندەن و لە ئێستادا ئەم هۆنراوە کوردییە لە مۆزەخانەی لەندەنە.
ئەم هۆنراوەی بۆرازبۆز پیشاندانی خۆشەویستی و وەفایە بۆ هاوسەرەکەی. ئەم هۆنراوە ئەو ڕاستییە دەردەخات کە وشەکانی هێشتا زیندوون و دەتوانرێت بە زمانی کورمانجی ژووروو وەکوو کوردیی ئێستا بە باشی تێیبگەین.
ژمارەیەک نووسەری کورد و بیانی لەسەر ئەم هۆنراوە و بۆرازبۆز نووسیویانە، بەڵام لە هەمان کاتدا هیچ زانیارییەکی ئەوتۆمان لەسەر ژیانی بۆرازبۆزی شاعیری کورد نییە، بۆ نموونە ژیانی چۆن بووە؟ چیی کردووە؟ چەند هۆنراوەی هەیە؟ چەندی نووسیوە؟ بۆیە هەموو ئەم بابەتانە شایەنی لێکۆڵینەوەن.
ئەوەی ئێستا هەمانە هۆنراوەکەیەتی سەبارەت بەو ساتەوەخت و پێش مردنی کە بۆ هاوسەرەکەی نووسیوە، لەم هۆنراوەدا زۆر بەڕوونی هەست بەوە دەکرێت کە لە ژیانی هاوسەرگیرییەکەیدا ڕۆژانی خۆشی بەسەر بردووە، بۆیە بە کوورتە هۆنراوەێک جێپەنجەی خۆی لەسەر مێژووی هۆنراوەی کوردی بەجێهێشتووە.
ئەم هۆنراوەی بۆرازبۆز بە ناوی BI HEV RE یەکەمین هۆنراوەی کوردییە و 330 ساڵ پێش زایین نووسراوە... ئەم دەقە لەلایەن هونەرمەند (ئاڤێستا) ئاوازی بۆ داندراوە و کراوە بە گۆرانی و کلیپی بۆ کراوە.
بۆرازبۆز وەک یەکەم شاعیری کورد پێش لە دایک بوونی مەسیح لە چەندین پەرتووک باس کراوە.
$هۆنراوەکە بە ئەلفوبێی لاتینی:$
$BI HEV RE$
Xwezî ez tu hevra bin
Bi hevre herîn xorînê
Wer dî bihêrîn kotra bin
Bang dîn bi hevre narînê
Dwînî kotra hêra bûm
Awaz ji cîr dixwînê
Fîrabîl û beyaban
Hawar ji dest evînê
Ez tu watu yêk dil wîn
Hêzan cwadî wînê
Vêra pêkra hîfne wîn
Bircînê ya binvînê
$هۆنراوەکە بە ئەلفوبێی ئارامی:$
$ب هەڤ ڕە$
خوەزی ئەز و تو هەڤڕە باین
ب هەڤڕە هەڕین خۆرینێ
وەر دا بهەرین کۆترا بین
بانگ دن بهەڤرە نارینێ
دوێنێ کۆترا هێرا بوم
ئاواز ژی چار دخوینێ
فیرابیل و بەیبینێ
هاوار ژدەست ئەڤینێ
ئەز تو وەتو یەک دل وین
هێزان جوادی وینێ
ڤێرا پێکرا هێفنە وین
بجرێنێ یا بنڤینێ
بۆراز بۆز هەورامی
سەرچاوە: سەلیم تەمۆ -ئەنتۆلۆژیای هەڵبەستی کوردی.
لینکی گۆرانییەکە Avesta -Bi Hevre (Official Video) (youtube.com)
وێنەکە لە بەشێکی گۆرانییەکە وەرگیراوە.[1]