ناو: عەبدوڵڵا
نازناو: پڕۆفیسۆر عەبدوڵڵا حسێن ڕەسووڵ
ناوی باوک: حسێن
ساڵی لەدایکبوون: 1957
شوێنی لەدایکبوون: #ڕواندز#
$ژیاننامە$
لە ساڵی 1957 لە ڕواندز لە دایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لەوێ تەواوکردووە. ئاوارەی ئێران بووە. ساڵی 1982 بەشی کوردیی زانکۆی بەغدای تەواوکردووە. 1991 ماستەری لە ئادابی زانکۆی سەڵاحەددین وەرگرتووە. ساڵی 1995 دکتۆرای لە زانکۆی بەغدا وەرگرتووە. ئێستا مامۆستای پڕۆفیسۆرە لە بەشی کوردیی کۆلێژی زمان لە زانکۆی سەڵاحەدین.
$خاوەنی ئەم توێژینەوانەیە:$
1. #ئەرکەکانی مۆڕفیمی (ە) لە زمانی کوردیدا# ، توێژینەوەیەکی مۆرفۆسینتاکسییە
2. ڕاناوە کەسییەکانی شێوەزاری خۆشناوەتی، توێژینەوەیەکی ڕێزمانی کوردییە
3. #مێژووی شێوەزاری گەرمیانیی- (لێکۆڵینەوەیەکی زمانەوانیی مێژووییە) #
4. #چەند پیتێکی کێشەدار لە نووسینی کوردیدا، (لێکۆڵینەوەیەکی دەنگسازییە) #
5. #ئایا زمانەوانی زانستێکی سرووشتییە یان وێژەییە؟# ، توێژینەوەیەکی زمانەوانییە
6. #پوختەیەکی وردی ڕستەسازیی کوردی# ، توێژینەوەیەکی ڕستەسازییە
7. #ڕێژەی بەکارهێنانی هەندێک فۆنێم لەنێوان کوردیی ناوەڕاست و باکووردا# ، لێکۆڵینەوەیەکی دەنگسازییە
8. جیاوازیی زمانی کۆمەڵگەی دیهات و شارەکان، توێژینەوەیەکی کۆزمانەوانی بەراوردکارییە
9. #بە کام ئەلفوبێ بنووسین؟# ، توێژینەوەیەکی دەنگسازییە
10. مۆرفۆفۆنیم لە دیالێکتی ناوەڕاست، توێژینەوەیەکی دەنگوشەسازییە
11. #کاریگەریی زمانی عەرەبی لەسەر زمانی کوردی# ، توێژینەوەیەکی زمانەوانیی کارەکییە.
12. #چەند باسێکی وردی زمانەوانی-کوردی#
13. #پێناسەی ڕستەی سادە#
14. #دەرزەنێک هەڵەی باو لە ڕێزمانی دێریندا#
15. #گیروگرفتەکانی نووسینی کوردی بە پیتی عەرەبی#
16. #هۆکارەکانی دیالێکتە کوردییەکان و نەبوونی ستاندارد، (توێژینەوەیەکی دیالێکتۆلۆجییە) # [1]