لە #16-08-2023# و #17-08-2023# لە ئیدارەی سەربەخۆی #سۆران# بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکوومی و حزبی و بەشداربوویەکی زۆر یەکەم خوولی میدیای وەرزشیی #ڕێکخراوی میتان# بۆ پەرەپێدانی میدیای وەرزشی ئەنجامدرا.
سەرەتا قائیمقامی شارۆچکەی سۆران باسی ڕۆڵی میدیا و گرنگیی میدیای وەرزشی کرد، پاشان بەرپرسی ناوەندی وەرزش و لاوانی سۆران و 36 گەنجی دەڤەری سۆران بە کچ و کوڕەوە بۆ بەشداریکردن لەم خولە ئامادەبوون.
یەکەم وانەی خوولەکە بە ناونیشانی (پێناسە و جۆر و بەشەکانی میدیای وەرزشی) لەلایەن #زاگرۆس نانەکەلی#یەوە پێشکەش کرا. دواتر میدیاکاری وەرزشی سەنگەر زرار دووەم وانەی بە ناونیشانی (تایبەتمەندی لە میدیای وەرزشی) پێشکەش کرد. دوای وانەکانیش پرسیار و گفتوگۆی بەشداربووان دەستی پێ کرد. [1]