لە شاری شاریار و لە وڵاتی ئێران یەکێتی کاراتێی ئەو وڵاتە دووەمین پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی (capsian cup) بەڕێوە دەبات کە ماوەی چوار ڕۆژ دەخایەنێت.
لەو پاڵەوانێتییەدا تیمی کاراتی هەشت وڵات بەشداری دەکات و لەنێویاندا، #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بە هاوبەشی تیمی کاراتی #یانەی وەرزشی دووکان# لە ڕکاربەییەکانی بەشداردەبن.
ئەمە و سەبارەت بە بەشداریان لە ڕکابەرییەکانی ئەو پاڵەوانێتییە، (توانا سەعید) کارگێڕی تیمی کاراتی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، تیمەکەمان وەک هەمیشە بە ئاڵای ئێراقەوە دەچێتە نێو ڕکابەرییەکی بەهێز کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەبێت، هەروەک توانا ئاماژەی پێکرد کە 20 یاریزانی یانەی پێشمەرگە و دووکان بەهۆی ئاست بەرزیان بە فەرمی میوانداری کراون بۆ پاڵەوانێتییەکە کە یارییەکانی لە ڕۆژانی #25-02-2024# تا #28-02-2024# بەردەوامی دەبێت.
دواجار تواتا سەعید وتی، یانەی پێشمەرگە پێگە و فێرگە و قوتابخانەی پێگەیاندنی یاریزانی پاڵەوانە و بۆ هەمیشە وا دەمێنینەوە و هەوڵی باشتر و باشترینەکان دەدەین و بۆ ئەم پاڵەوانێتییەش مەدالیاکان لەدەست نادەین. [1]