$دوا نامەی شەهید کۆچەر پێش شەهیدبوونی بە چەند خولەکێک شەوی 17 لەسەر 18-05-1985$
$دەقی نامەکە$
برام دکتۆر چاوە ڕەشەکانت ماچ دەکەم
خۆشەویستم ئەو جاورە دەمرم، هیچ ناترسم، بۆیە بەوپەڕی مەعنەوییەت و هۆشمەوە ئەم شتانە دەنووسم، چاوی منداڵەکان ماچ دەکەم، ئومێدەوارم لەمەو دوا تۆ مام و براو و باوک بیت بۆ منداڵەکان. دەستی دایک و باوکم ماچ دەکەم، ئومێدەوارم خزمەتیان بکەیت، من تاوانبارم بەرانبەریان، هەست بە تاوان دەکەم بەرانبەر بە هەمووتان، هەست بە تاوان دەکەم بەرانبەر بە منداڵەکانم کە نەمتوانی ژیانی خۆشیان بۆ دابین بکەم. مل کەچی خێزانی بە وەفا و دەستڕەنگینم دایکی (ڕزگار)، مل کەچی تۆی بەوەفا و بلیمەت و ڕەنگ زەردم، تۆی جگەلە خەفەتی من و دایک و باوک و منداڵەکان زیاتر هیچمان نەبووە بۆت.
بەڵام من سەربەرزم بەوەی کە خیانەتم لەگەڵ گەلەکەم نەکرد و شەرەفی شیوعییەتیم پاراست، من هیچ ماڵ و سامانێکم بۆ ئێوە بە جێ نەهێشتووە جگەلە خەفەت و فرمێسک، بەڵام لە هەمان کات سەربەرزی و پاکیم بەجێ هێشتووە.
من (موتەکیدم) کە ئەوانەی نزیکی منن بۆ تۆ شوێنی منن، بەتایبەت مامۆستا (گۆران) و هاوڕێ (سەفەر)، ئومێدەوارم منداڵەکان پەروەردە بکەیت نەهێڵی هەست بە بێ باوکی بکەن.
بۆ ئاگاداری هاوڕێیان من هەموو وەرەقە و ناو و پارەم سووتاند جگە لەو پارچە کاغەزە ئەگەر بەدەست گەیشت، هیچی ترم بەجێ نەهێشتووە.
چاوەکانت ماچ دەکەم و کاتژمێریش (3:19)دەقیقەی شەوە، لە (3:21) دەقیقە ئاخیر فیشەک بۆ خۆمە ئیتر دووبارە چاوەکانت ماچ دەکەم. [1]
#کۆچەر#
شەوی 17 لەسەر #18-05-1985#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=