پاش جێگیربوونی ئەم بنەماڵەیە لە سلێمانی، ساڵی 1898 کە ڕێکەوتی ساڵی ڕشانەوەکە بووە، ئەو ڕۆژگارە ڕەشەی بووەتە ھۆی مردنی زیاتر لە ھەزارەھا خەڵکی هەژار و ڕەشوڕووتی ئەم ناوچەیە، سەرەڕای دەربەدەرکردنی دانیشتووان بەرەو دێهاتەکان، ھەر ئەمەش مەلا غەفوری ناچارکردووە کە خۆی و خێزانی ڕووبکەنە دێی (ڕەشەکانی). خوێندنی ئەو سەردەمەی لە حوجرە تەواو کردووە و پاشان قوتابخانەی (ئەعدادییەی مەلەکی) تەواو کردووە.
ژیانێکی زەحمەت و پڕئەشکەنجەی بردۆتەسەر، ماوەیەک لە #ڕانیە# بە مووچەخۆری ئەمێنێتەوە و پاشان لەپێناوی پەیداکردنی بژێویدا لە شاری حەڵەب ماوەیەک ماوەتەوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/230/0011.JPG=KTML_Photo_Alt=نەجمەدین مەلا=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/230/0011.JPG=KTML_Photo_End=
دواتر گەڕاوەتەوە #سلێمانی# و خوێندنگای تایبەتی کردۆتەوە بۆ فێرکردنی خوێندەواری. هەر لەم حوجرەیەشدا کە ناوی نابوو (کەشتی نوح) کتێبخانەیەکیشی دامەزراند بوو، کتێب و ڕۆژنامە و بڵاوکراوەکانی ئەو سەردەمەی تیا ئەفرۆشت. لەم حوجرەیەوە نەجمەدین مەلا نزیکەی حەوت هەزار کەسی لە نەخوێندەواری ڕزگار کرد و ژمارەیەکی تریشی فێری زمانی فارسی کردووە.
مامۆستا نەجمەدین مەلا هاوکارێکی هەمیشەیی ڕۆژنامەی (ژین) بوو، لەرێی ئەو ڕۆژنامەیەوە ژیاننامەی زوربەری شاعیر و پیاوە گەورەکانی لە فەوتان ڕزگارکرد و نزیکەی (90) چیرۆکیشی بڵاوکردەوە کە زوربەیان چیرۆکی فۆلکلۆرین.
جگە لەمانە، بە دەستوخەتی خۆی دیوان و بەرهەمەکانی گەلێ شاعیری پاراستووە لەوانە دیوانەکانی #حەمدی#، #مەولەوی#، #سالم#، #نالی# و #کوردی#. نەجمەدین مەلا، گەلێ کەشکۆڵ و دەستنووسی دانسقەی لە پاش بەجێماوە کە ئێستا بوونەتە سەرچاوەی لێکۆڵینەوە زانستییەکان لە بواری ئەدەب و مێژووی کورددا.
ڕێکەوتی 23-04-1 نەجمەدین مەلا لەدایکبووە62 هەر لە حوجرەکەی خۆیدا و بەبێ کەسی کۆچی دوایی کرد و لەسەر وەسیەتی خۆی و پاش تێپەڕ بوونی چەند ساڵێک تەرمەکەی لە چیای #ئەزمڕ# بەخاک سپێردرایەوە.[1]