ناو: محەمەد
نازناو: محەمەد ئەربیلی
ناوی باوک: ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1933
ڕۆژی کۆچی دوایی: #20-06-2022#
$ژیاننامە$
لە ساڵی 1933 لەدایکبووە، ساڵی 1944 دەستی بەکاری هونەری کردووە کە ئەو کاتە لە قۆناغی سەرەتایی بووە، لە ساڵی 1959 چووەتە ڕادیۆی بەغدا لەوێش چەند بەرهەمێکی تۆمار کردووە.
هونەرمەند خاوەنی چەند بەرهەمێکە لەوانەش: گەنجان وریا ڕاپەڕن، ئەی دلێران بەچکەشێران، #هەولێر# شاری شیرینم، بەخێر بێیتەوە نەورۆز و بەهار، نەسرین دەمێکە و لاوەکان.
محەمەد ئەربیللی ئاوازی بەچەند هونەرمەندێک داوە لەوانەش: ئیبراهیم تاتلیساس، عەرەب عوسمان، نیزام شاکر و #زیاد ئەسعەد#.[1]
لە ڕۆژی 20-06-2022 دوابەدوای چەندین ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.