لە گەڕەکی سابونکەران لە شاری سلێمانی هاتوتەدنیاوە. قوتابخانەی سەرەتایی زێوەری هەر لە سابونکەران تەواو کردوە و ئامادەیی ئەزمەڕی کوڕانیشی هەر لەناوچەیە تەواو کردوه. ساڵی 1976 چووەتە ئەکادیمیای هونەرەجوانەکان لەبەغدا و ساڵی 1980 بەشی نواندنی تەواوکردوە.