حاجی ئۆمەران یەکێکە لە هاوینە هەوارە بەناو بانگەکانی کوردستان و بە ئاوە سازگارەکەی زۆر بەناو بانگە تەنانەت گەشتەوەران بەنیازی تەندروستی سەردانی دەکەن و دەیانەوێ سود لەو دەرمانە سروشتیە وەربگرن.
ئەوە سەرەرای جێگا و د یمەنی سروشتە جوانەکەی و ساردی و فێنکی ئاو و هەواکەی هاوینان پلەی گەرمی لە (30) پلەی سەدی تێپەرنابێت.
ئەو هاوینە هەوارە لەنزیک سنوری کوردستانی عیراق و کۆماری ئیسلامی ئیرانە وە لە هەموو عیراق خەلک زۆر سەردنی دەکەن (180) کم لە#هەولێر#ەوە دوورە و ناوچەیەکی سەوزای و دارستانی جوان و هەمە جۆرو چری هەیە لە گەڵ کانیاوەکانی، شایانی باسە مەزاری شێخی باڵەکان لە حاجی ئۆمەران هەیە کە ئەویش جێگای سەردان کەرانە سەرەرای گەشت و گوزاران.
-شارەدێی حاجی ئۆمەران لە ساڵی 1975 بووە بە شارەدێ. بەپێی هەندێک سەرچاوە زۆربەی ڕاکان لەسەر ئەوەن ناوی حاجی ئۆمەران لە ناوی دوو براوە هاتووە بەناوی (عومەر و ئۆمەر) کەلە سەرەتای سەدەی نوزدەهەم لەگوندی بۆڵێ ی ناودەشت سەر بەشاردەێی سەنگەسەر هاتوون وئەم شوێنەیان ئاوەدان کردۆتەوەو ناویان ناوە حاجی ئۆمەران، وە زیاتریش لەگەڵ درووست کردنی جادەی هاملتۆن لەسەرەتای سەدەی بیستەم ئاوەدان بووەتەوە.
هەڵکەوتەی جوگرافیاکەی:
حاجی ئۆمەران کەوتووەتە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر، لە لای باکوورەوە شارەدێی سیدەکانە و لەلای ڕۆژئاواوە شارۆچکەی #چۆمان#ەوە لەلای باشورەوە پارێزگای سلێمانییە و لەلای ڕۆژهەڵاتیشەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
دووری حاجی ئۆمەران لەپارێزگاو قەزاکانی دەورووبەری : حاجی ئۆمەران کەوتۆتە سەر سنووری هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، (23) کم دوورە لەقەزای چۆمان، (65) کم دوورە لە قەزای سۆران.
وەسفی گشتی جوگرافیای زەویەکان (تۆپۆگرافیا)/ ڕووبەری حاجی ئۆمەران (6800) دۆنمە، ڕووبەری حاجی ئۆمەران و گوندەکانی (51169) دۆنمە.
-ڕێژەی باران بارین لەحاجی ئۆمەران / لەسنووری حاجی ئۆمەران و گوندەکانی ساڵانە ڕێژەیەکی زۆرو بەرچاو بەفر دەبارێت لەروی باران بارینەش ساڵانە ڕێژەکەی لەسەرووی (1000 /ملم) بارانەوەیە.
ئاووهەوا / حاجی ئۆمەران زستانێکی زۆر سەختی هەیە و پلەکانی گەرما دادەبەزێت بۆ ژێر پلەی (سفر)سەدی، وە لە وەرزی بەهارو و هاوین ئاو و هەوایەکی زۆر فێنک و سازگاری هەیە. هەر لەبەر ئەوەشە ساڵانە گەشتیارێکی زۆر لەهەموو شوێنەکانی کوردستان و ولاتانی دەور و بەریش ڕووی تێدەکەن.ئەم شارەدێیە لە (18) گوند پێکدێت لەگەڵ ناوەندی شارەدێیەکە خۆی.
ڕێژەی دانیشتوانی حاجی ئۆمەران بەگشتی بریتییەل ە (995) ماڵ (5508) کەس، (2867) پیاو، (2641) ئافرەت، (1990) منداڵ.