پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
بێهزاد خوسرەوی
07-09-2024
شەنە بەکر
پەرتووکخانە
دابەشکاری ئیمپڕیالیستی لەسەر خاکی کوردستان 1915-1925
07-09-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
یاسای تونجەلی 1935 و جینۆسایدی دێرسم
07-09-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
ئارش مستەفا کامیل
06-09-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ژیلان دلێر هاشم
06-09-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
بێستون عادل عەلی
06-09-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
کەژاڵ جهابخش محەمەد
06-09-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فندێ فندێ
06-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەرتووکخانە
ڕێبەری دادگایی دادپەروەرانە لە هەرێمی کوردستان
06-09-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بیرەوەریەکانی مردوویێکی عێراقی
06-09-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  534,868
وێنە
  109,041
پەرتووک PDF
  20,149
فایلی پەیوەندیدار
  103,060
ڤیدیۆ
  1,504
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
305,764
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,583
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,934
عربي - Arabic 
30,022
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,639
فارسی - Farsi 
9,242
English - English 
7,507
Türkçe - Turkish 
3,664
لوڕی - Kurdish Luri 
1,691
Deutsch - German 
1,633
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
343
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
66
Español - Spanish 
51
Հայերեն - Armenian 
50
Polski - Polish 
49
Italiano - Italian 
49
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
26
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
18
Norsk - Norwegian 
17
Ελληνική - Greek 
14
עברית - Hebrew 
14
Fins - Finnish 
12
Тоҷикӣ - Tajik 
7
Português - Portuguese 
7
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
5
Catalana - Catalana 
3
ქართველი - Georgian 
3
Čeština - Czech 
2
Kiswahili سَوَاحِلي -  
2
Srpski - Serbian 
2
Hrvatski - Croatian 
2
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Lietuvių - Lithuanian 
1
Cebuano - Cebuano 
1
балгарская - Bulgarian 
1
हिन्दी - Hindi 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
130,249
پەرتووکخانە 
25,506
ژیاننامە 
25,098
کورتەباس 
17,902
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,635
پەند و ئیدیۆم 
13,527
شوێنەکان 
11,997
شەهیدان 
11,570
کۆمەڵکوژی 
10,898
هۆنراوە 
10,260
بەڵگەنامەکان 
8,336
وێنە و پێناس 
7,335
ئامار و ڕاپرسی 
4,624
کلتوور - مەتەڵ 
3,150
ناوی کوردی 
2,237
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,458
ڤیدیۆ 
1,408
پۆلێننەکراو 
990
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
819
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
740
شوێنەوار و کۆنینە 
636
فەرمانگەکان  
276
گیانلەبەرانی کوردستان 
243
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
یارییە کوردەوارییەکان 
39
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
21
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
323
PDF 
31,186
MP4 
2,483
IMG 
199,638
∑   تێکڕا 
233,630
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
مەحمود زامدار
ژیاننامە
ژیلا حسێنی
ژیاننامە
عیسا پژمان
ژیاننامە
سەدات ئاکباش
ژیاننامە
هەوراز ڕەزا
ڕەشید فەیزنژاد
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî0
English0
کرمانجی0
هەورامی0
لوڕی0
لەکی0
Zazakî0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Français0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ترکمانی0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0

ڕەشید فەیزنژاد

ڕەشید فەیزنژاد
ڕەشید فەیزنژاد کوری (حاجی سلیم خان) ساڵی 1951ی زایینی (1330هەتاوی) لە گوندی (ئارەبوغڵوی سەروو) سەربە شاری (#سەقز#) لەدایک بووە. بۆ خوێندنی قوبخانە لەمنداڵیەوە هاتۆتە شاری سەقز و لەوێ نیشتەجێ بووە. باوکی شاڕەزاییەکی سەرەتایی لە ئامێرەکانی وەکتار و شمشاڵ هەبووەو لە بنەماڵەیاندا بەبەردەوامی کۆڕی مۆسیقاو گۆرانی سازدراوە، ئەم هۆکارە وای کردووە مامۆستا ڕەشید هۆگرو شەیدای هونەر بێت.
فەیزنژاد لە منداڵیەوە دەستی داوەتە ئامێری (فلوت) و (دایەرە) و بێ مامۆستا دەستی کردووە بە مووسیقاژەندن و گۆرانی وتن. لە دوای ماوەیەک ئاشقی دەنگی(ڤیۆڵۆن) بووە و بۆ ئەم مەبەستەش ماوەی ساڵێک کتێبی یەکەمی ڤیوڵۆنی لە لای مامۆستا(حامید تەوحیدی)لەسەقز خوێندووەو لە دوایشدا خۆی درێژەی بە فێربوونی کتێبی 2و3ی مووسیقا داوە. هەر لەسەرەتاکانی تەمەنیدا لەشاری سەقز لە ئاهەنگ و بۆنەکاندا وەک کەمان ژەن و گۆرانیبێژ بەشداری کردووە.
مامۆستا ڕەشید لەتەمەنی 17 ساڵیدا لەگەڵ بنەماڵەکەی بۆسەفەرێکی هاوینی دەچێتە شاری (#ورمێ#) و بە ڕێکەوت دەچێتە ناوەندێکی مووسیقا وشانۆ بە ناوی (ئاریا) و حەز دەکا لەوێ بمێنێتەوە. لەلایەن بەرپرسانی موزیکەوە تاقیکاری لەسەر دەکرێ و بەپلەی باش دەردەچێت و بڕیار دەدەن لە تیپەکەدا بەشداری بکات و لەوێ بمێنێتەوە.
لەماوەی چەندساڵ مانەوەی لەو ناوەندە، توانی کەڵکێکی بەسوود لەو دەرفەتە وەر بگرێ و زۆر باش خۆی پەروەردە بکات و ئەزموونێکی بەنرخیشی لە مووسیقای فارسی و ئازەری بەدەست بێنێت.
هاوکات لەگەڵ ئەم هەوڵانە لە ناوەندە هونەریەکانی شاری ورمێ وەک مامۆستا ڕۆڵی گێراوە. ساڵی 1971 ی زایینی (1350ی هەتاوی) کاتێ ڕادوێ و تەلەفزیۆنی #مەهاباد# دامەزرا لە سەر داخوازی بەرپرسی ڕادوێ لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی تر کۆرێکی مووسیقایان لەوێ پێک هێناو بۆ ماوەی چەند ساڵێ سەرپەرشتی تیپەکەی لە ئەستۆ بووە. ماوەیەک پێش ڕووخانی ڕژیمی پاشایەتی ئێران لە ڕادوێ و تەفزیۆنی #سنە#ش چەن بەرهەمێکی بەدەنگ خۆی و چەندین مەقام و ئاوازیشی بۆ هونەرمەندناسرڕەزازی لەو ناوەندە تۆمار کردووە.
ساڵی 1975 کە ڕژیمی پاشایەتی ئێران پشتی نەمرمەلامستەفای بارزانی بەردا، شۆڕشی بارزانی تێک شکا، فەیزنژاد لەگەڵ چەن کەسێکی دیکە لە ڕادوێ مەهاباد بە نیشانەی ناڕەزایەتی بەم کردەوەیە قسە بە شای ئێران دەڵێن و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوە کە لەو ناوەندە دەریکەن و نەهێڵن چیدی کاری هونەری بکات.
پاش ئەم ڕووداوە سەر لە نوێ دەگەرێتەوە شاری سەقز و لەفێرگەکاندا چالاکی خۆی دەست پێدەکاتەوەو لەگەڵ چەن هونەرمەندێکی تر تیپێکی بچووکی مووسیقا پێک دێنن و هەتا شۆڕشی ساڵی 1979ی زایینی (1357ی هەتاوی) بەکاری فێرکردن و تۆمارکردنی گۆرانی درێژە بەکارەکەی دەدات.
مامۆستا فەیزنژاد ساڵانێکی زۆر لەفیرگەکاندا خەریکی ڕاهینان و پەروەدەکردنی هۆگرانی هونەر بووەو هاوکات لەگەڵ ئەم چالاکیانەدا چەندەها بەرهەمی بۆ زۆربەی ئەم هونەرمەندانە تومار کردووە بۆ نموونە(محەممەد ماملێ، ناسر ڕەزازی، محەمەد دانش، قادر سەییاحی، محەممەد ناهید، یۆسف مستەفا، ئەحمەد حەسەن زادە، حەمە نەجاڕ، برایم فەتاحی، سەید عەلی #سەردەشت#ی، مستەفا دادار، ڕەحیم سەڵەواتی، نایب منبەری، سدیق زۆهری، برایم خەیات، جەماڵ، موفتی، قادر ئەلیاسی، سەیدبرایم ئیسماعیل زادە، حەسەن دەرزی، ڕەحیم هەجیجی، عەلی زەندی، تاهیر خەلیلی، ئیسماعیل سابوور، غەریب خدریارو....).
بە ڕاپەڕینی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی 1979 زاینی دا(1357ی هەتاوی) بۆ ماوەی چەند ساڵێ کوردستان هەوای نیمە ئازادی و دێموکرسی هەڵمژی.لەو ماوەیەدا مامۆستا فەیزنژاد لە زۆربەی ئاهەنگ وبۆنە نیشتمانیەکاندا بە موسیقا و گۆرانی بەشداری کردولەدوای ئەو ماوە کورتە کە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاوی بە ئازادی ڕوون ببوەوە لەشکری حکومەتی جارێکی دیکە کوردستانیان داگیرکردەوەو لەلایەن ڕێبەری دینی ئێرانەوەموسیقا و گۆرانی قەدەغەن کراو بە حەرام دەسنیشان کراو بڕیار درا هەرکەس موسیقا بژەنێت و گۆرانی بڵێت سزا دەدرێت.لەبەر مەترسی ئەو بڕیارە فەیزنژاد چەند ساڵێ چالاکی ئاشکرای نەما، بەڵام ئەشق و خۆشەویستی بەهونەر وای کرد کە بە نهێنی لەژێر زەمینی ماڵاندا کاسێت بۆ گۆرانیبێژان تۆمار بکاو درێژە بە ڕێبازەکەی بدات.
وەک لە سەرەوە ئاماژەمان پێکرد ئەو هەوڵ هونەریانە بوو بەمایەی نیگەرانی و کینەی کاربەدەستانی دەوڵەت و بە بیانوی جۆراوجۆر مامۆستا ڕەشید دەستگیر کراو حوکمی زیندانی بەسەردا داسەپێنرا و ڕەوانەی زیندانی(ئیسفەهان) کرا. لەدوای ماوەیەک حوکمەکەی هەڵوەشایەوە و ئازاد کرا. بە هاتنە دەرەوەی لەزیندان لە جاران بە ورەتر و ئازاتر درێژەی بە خەباتی هونەری دایەوەو ئەمەش تووڕەیەکی نهێنی لە دڵی دەسەڵاتدارانی سیاسی و فەرهەنگیدا دروست کرد. هەر بۆیە کەوتنە پیلانی ئەوەی کە کەسایەتی بەرزی ئەو مامۆستایە لە ناو جەماوەردا تێک بشکێنن و هەر ڕۆژ بە بیانوویەک بە زۆر و هەڕەشە داوایان لێدەکرد لە ئاهەنگ وپرۆگرامەتایبەتەکانی دەوڵەتدا بەشداری بکات. تا ئەوکاتەی ئەم هونەرمەندە بەرەو هەندەران نەڕۆیشتبوو بێ وچان و بێ پسانەوە خزمەتی هونەری گەلەکەمانی کرد و لەو ماوەیەشدا بەرهەم گەلێکی بەنرخی بۆ گۆرانیبێژان تۆمار کرد. بە داخێکی گرانەوە زەختی دەسەڵات وژیانی سەختی هونەرمەندی و دەس کورتی ئابووری وای کرد کەئەم بەرێزە چیدی تاقەت نەهێنێ وبەناچار ساڵی 1991ی زایینی (1370ی هەتاوی) ڕووی لە هەندەران کرد وئێستا لە وڵاتی (فیلاند) دەژی. هەرچەند ڕۆیشتنی ئەم مامۆستایە داخێکی گەورەی لەسەر دڵی هونەرمەندان و هونەر دۆستان دانا، بەڵام لە هەندەرانیش بە پێی ئیمکان درێژەی بە خەباتی هونەری داوەو لە زۆربەی ئاهەنگ و بۆنە نیشتمانیەکاندا بەشداری دەکات.
مامۆستا ڕەشید فەیزنژاد جودا لە بەهرەی دەنگ خۆشی وموزیک ژەندن و مامۆستایەتی، خاوەن دوتایبەتمەندی دەگمەن و بەرچاوە، یەکەمیان لەبواری ئاهەنگسازی واتە ئاوازداناندا دەستێکی باڵای هەیە و خاوەن بەهرەیەکی خۆڕسکە و ئەو ئاوازانەی کە دروستیان دەکات ڕەسەنایەتیەکی تۆخیان پێوە دیارەو جۆرێک ئەم ئاوازانە ئامادە دەکات کە بیسەر وادەزانێ ئەم ئاوازانە فلکلۆرن و ئەمەش پێویستی بە شارەزایەکی زۆر هەیە کە لە باری فۆرم وڕیتمەوە(ئیقاع) ئاوازەکان وا درووست بکەی کە لە فلکلۆر بچن.
ئەم مامۆستا بەهرەمەندە لە ژەندنی مەقام و وردەمەقامەکاندا خاوەن دەسەڵاتێکی بێ وێنەیەو بەدەگمەن کەسانێک لە مێژووی موزیکی کوردیدا هەبوون کە بتوانن بە ئامێری موزیک دەقی مەقامەکان بە بێ کەم و کوڕی و بەڕەسەنایەتیەکی تەواوو بە ئورژیناڵی دەربێنن. جەنابی فەیزنژاد لە بواری ژەندنی مەقامەکاندا شاڕەزایەکی بەرز و چڕ وپڕی هەیە وگەلێ کەس وەک ناسر ڕەزازی لەسەردەستی ئەم بەرێزە فێری مەقام و ئاوازە ڕەسەنەکان بوون و نابراو بەتەنیایی قوتابخانەیەکە کەدەیان کەس لەسەردەستی پێگەیشتوون و هەربۆیە ئەم بەرێزە بۆ ئەوە دەشێ کە وەک سەرچاوەیەکی بەدەسەڵات وشارەزاو بێ وێنە لە بواری مەقام و ئاوازی کوردیدا لە فێرگەو زانکۆکانی کوردستان وانەی مەقام و ئاوازە ڕەسەنەکان بڵێتەوەو مێشک ودەروونی ئەم مرۆڤە بلیمەتە لە مەقام و ئاوازی کوردیدا لێوانرێژەو بەدڵنیایی لای کەسێکی تر ئەم ئاوازو مەقامە پاک و ڕەسەنانە بەدەست ناکەوێت. ئەگەر بمەوێ مامۆستا ڕەشید فەیزنژاد لە چەند دێرێکدا پێناسە بکەم دەبێ بڵێم ئەم بەرێزە موزیک ناس و موزیک زان و ژەنیارێک بە ستایلێکی کوردی، هونەرمەندێکی دەنگ خۆش و ئاوازدانەرێکی بە توانا و مەقام ناس و مەقام ژەنێکی بێ وێنەو مامۆستایەکی بە دەسەڵاتی بواری موسیقای ڕەسەنی کوردییە.
تێبینی : بەشێک لە بەرهەمەکانی مامۆستا ڕەشید فەیزنژاد لە کتێبکدا بە ناوی(لەدڵمایە) کە ساڵی 2006 چاپ کراوە لە لایەن عەلی عابدی ئاوازەکان کۆکراونەتەوەو نوتەی بۆ نوسیون و بە شێوەییەکی ئاکادمیک لەسەر ئەرکی ماددی ومەعنەوی خۆی چاپ و بڵاوی کردووەتەوە.
ئامادەکردنی : عەلی عابدی
ئەم بابەتە 6,211 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 2
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری کەس: موزیکژەن
جۆری کەس: گۆرانیبێژ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سەقز
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 25-01-2009 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-05-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 6,211 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.142 KB 25-01-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
سێ کەسایەتی ناوچەی ڕواندز کۆتایی ساڵانی شەستەکان
ژیاننامە
ژیلان دلێر هاشم
ژیاننامە
بێری یاسین حسێن
ژیاننامە
فندێ فندێ
کورتەباس
خۆشەویستی بەهێزترە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
محمد البدري: یەکەم ڕەخنەگری خۆیەتی و ڕەخنەی لایەنگر تاوانبار دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای ئامەد
کورتەباس
دیسان ڕەخنە و ڕەخنەکاری
ژیاننامە
بێستون عادل عەلی
ژیاننامە
بێهزاد خوسرەوی
کورتەباس
ڕاووشکار لە کوردەواری دا
وێنە و پێناس
ناوبازاڕی ڕواندز لە ساڵی 1971
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 2
ژیاننامە
نور سۆران
ژیاننامە
کەژاڵ جهابخش محەمەد
پەرتووکخانە
ماچ 2
شوێنەوار و کۆنینە
زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان
پەرتووکخانە
شوێنەوارنامە - وەشانی 3
پەرتووکخانە
یاسای تونجەلی 1935 و جینۆسایدی دێرسم
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
ئارش مستەفا کامیل
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی گوندی گەرەوان
پەرتووکخانە
ڕێبەری دادگایی دادپەروەرانە لە هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
دابەشکاری ئیمپڕیالیستی لەسەر خاکی کوردستان 1915-1925
پەرتووکخانە
بیرەوەریەکانی مردوویێکی عێراقی
ژیاننامە
عەتیە محەمەد کەریم
ژیاننامە
موعتەسەم ئەحمەد حەمەد ئەمین
وێنە و پێناس
ناوبازاڕی ڕواندز ساڵی 2022
کورتەباس
کەوچکێک شەکر بۆ قاوەی تاڵ
وێنە و پێناس
ئیبراهیم عەلی ڕواندزی و وشیار عەریف ڕەشید ڕواندزی لە ساڵی 1975
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی حەوش کوروو

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
مەحمود زامدار
07-04-2009
هاوڕێ باخەوان
مەحمود زامدار
ژیاننامە
ژیلا حسێنی
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
ژیلا حسێنی
ژیاننامە
عیسا پژمان
08-02-2010
هاوڕێ باخەوان
عیسا پژمان
ژیاننامە
سەدات ئاکباش
08-09-2015
هاوڕێ باخەوان
سەدات ئاکباش
ژیاننامە
هەوراز ڕەزا
26-02-2022
سروشت بەکر
هەوراز ڕەزا
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
بێهزاد خوسرەوی
07-09-2024
شەنە بەکر
پەرتووکخانە
دابەشکاری ئیمپڕیالیستی لەسەر خاکی کوردستان 1915-1925
07-09-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
یاسای تونجەلی 1935 و جینۆسایدی دێرسم
07-09-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
ئارش مستەفا کامیل
06-09-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ژیلان دلێر هاشم
06-09-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
بێستون عادل عەلی
06-09-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
کەژاڵ جهابخش محەمەد
06-09-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فندێ فندێ
06-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەرتووکخانە
ڕێبەری دادگایی دادپەروەرانە لە هەرێمی کوردستان
06-09-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بیرەوەریەکانی مردوویێکی عێراقی
06-09-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  534,868
وێنە
  109,041
پەرتووک PDF
  20,149
فایلی پەیوەندیدار
  103,060
ڤیدیۆ
  1,504
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
305,764
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,583
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,934
عربي - Arabic 
30,022
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,639
فارسی - Farsi 
9,242
English - English 
7,507
Türkçe - Turkish 
3,664
لوڕی - Kurdish Luri 
1,691
Deutsch - German 
1,633
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
343
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
66
Español - Spanish 
51
Հայերեն - Armenian 
50
Polski - Polish 
49
Italiano - Italian 
49
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
26
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
18
Norsk - Norwegian 
17
Ελληνική - Greek 
14
עברית - Hebrew 
14
Fins - Finnish 
12
Тоҷикӣ - Tajik 
7
Português - Portuguese 
7
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
5
Catalana - Catalana 
3
ქართველი - Georgian 
3
Čeština - Czech 
2
Kiswahili سَوَاحِلي -  
2
Srpski - Serbian 
2
Hrvatski - Croatian 
2
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Lietuvių - Lithuanian 
1
Cebuano - Cebuano 
1
балгарская - Bulgarian 
1
हिन्दी - Hindi 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
130,249
پەرتووکخانە 
25,506
ژیاننامە 
25,098
کورتەباس 
17,902
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,635
پەند و ئیدیۆم 
13,527
شوێنەکان 
11,997
شەهیدان 
11,570
کۆمەڵکوژی 
10,898
هۆنراوە 
10,260
بەڵگەنامەکان 
8,336
وێنە و پێناس 
7,335
ئامار و ڕاپرسی 
4,624
کلتوور - مەتەڵ 
3,150
ناوی کوردی 
2,237
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,458
ڤیدیۆ 
1,408
پۆلێننەکراو 
990
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
819
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
740
شوێنەوار و کۆنینە 
636
فەرمانگەکان  
276
گیانلەبەرانی کوردستان 
243
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
یارییە کوردەوارییەکان 
39
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
21
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
323
PDF 
31,186
MP4 
2,483
IMG 
199,638
∑   تێکڕا 
233,630
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
سێ کەسایەتی ناوچەی ڕواندز کۆتایی ساڵانی شەستەکان
ژیاننامە
ژیلان دلێر هاشم
ژیاننامە
بێری یاسین حسێن
ژیاننامە
فندێ فندێ
کورتەباس
خۆشەویستی بەهێزترە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
محمد البدري: یەکەم ڕەخنەگری خۆیەتی و ڕەخنەی لایەنگر تاوانبار دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای ئامەد
کورتەباس
دیسان ڕەخنە و ڕەخنەکاری
ژیاننامە
بێستون عادل عەلی
ژیاننامە
بێهزاد خوسرەوی
کورتەباس
ڕاووشکار لە کوردەواری دا
وێنە و پێناس
ناوبازاڕی ڕواندز لە ساڵی 1971
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 2
ژیاننامە
نور سۆران
ژیاننامە
کەژاڵ جهابخش محەمەد
پەرتووکخانە
ماچ 2
شوێنەوار و کۆنینە
زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان
پەرتووکخانە
شوێنەوارنامە - وەشانی 3
پەرتووکخانە
یاسای تونجەلی 1935 و جینۆسایدی دێرسم
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
ئارش مستەفا کامیل
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی گوندی گەرەوان
پەرتووکخانە
ڕێبەری دادگایی دادپەروەرانە لە هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
دابەشکاری ئیمپڕیالیستی لەسەر خاکی کوردستان 1915-1925
پەرتووکخانە
بیرەوەریەکانی مردوویێکی عێراقی
ژیاننامە
عەتیە محەمەد کەریم
ژیاننامە
موعتەسەم ئەحمەد حەمەد ئەمین
وێنە و پێناس
ناوبازاڕی ڕواندز ساڵی 2022
کورتەباس
کەوچکێک شەکر بۆ قاوەی تاڵ
وێنە و پێناس
ئیبراهیم عەلی ڕواندزی و وشیار عەریف ڕەشید ڕواندزی لە ساڵی 1975
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی حەوش کوروو
فۆڵدەرەکان
ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - نێر ژیاننامە - نەتەوە - کورد ژیاننامە - وڵات - هەرێم (لەدایکبوون) - باشووری کوردستان ژیاننامە - جۆری کەس - زیندانی سیاسی ژیاننامە - شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون) - دهۆک ژیاننامە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی سەروو ژیاننامە - جۆری کەس - قوربانیی ئەشکەنجە ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - مێ ژیاننامە - جۆری کەس - ئەکتەر ژیاننامە - جۆری کەس - ڕاگەیاندکار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.75 چرکە!