لە زمانی خۆیەوە:
نەجیبە مەحمود ساڵح لە دایکبووی ساڵی 1969.
سالی 1984 بۆ 1985 لە باشوری کوردستان دەستم بەکاری سیاسی کردوە لە ڕیزەکانی حیزبی شیوعی، لەبەر ئەوەی خوێندنم بە زمانی فارسی لە ڕۆژهەلاتی کوردستان –شاری #مەهاباد# بوو تا قۆناغی ناوەندیم خوێندبوو، لە باشور لە شاری #سلێمانی# لە دواناوەندی کوردستان لە گەرەکی کانیسکان دەستم بە خوێندن کردووە، دواتر بە هۆی گرتن و زیندانی هاوژینەکەم وسیاسی بونی خۆم، حیزب ئاگاداری کردینەوە دەبیت بۆ ماوەیەک خۆمان ون بکەین ناچار وازم لە خویندن هێنا، و بەردەوامیم بە کاری سیاسی دا لە ڕێکخستنی ناو شار.
ساڵی 1988 پەیمانگای چاپەمەنیم تەواوکرد، لەسەر داوای حیزبی شیوعی وکاری چاپەمەنیم دەکرد، وەک بەیاننامە و دروست کردنی عەدەم تەعروز بۆ هاتووچوی پێشمەرگە و هاورێیانی نهێنی ناو شارتا کاتی ڕاپەرین بەردەوام بووم.
سالی 1991 لە پاڵ کاری سیاسی ل بە تەواوەتی خۆم تەرخان کردوە بۆ داکۆکی کردن لە مافەکانی ژنان، لە چەندین کۆنگرەی تایبەت بە پرسەکانی ژنانو مافەکانی مرۆڤ لە وولاتانی (بەریتانیا، پۆلەنیا، سوید، عممان، نەرویج) جگە لە چەندین ۆرکشۆپ و بەشداری خوڵی ڕاهێنان لەسەر ماڤی مرۆڤ و ماڤەکانی ژنان، هەروەها دەستەی دامەزرێنەری ڕێکخراوەکانی(راسان بۆ داکۆکی لە مافەکانی ژنان، سەنتەری نەوا بۆ پارێزگاری ژنان، سەنتەری پەنا بۆ پارێزگاری لە ژنانی کرکوک، هانای منالان)بەشدارم لە چەندین کۆنفرانسی هەرێمایەتی ڕۆژهەلاتی ناوەراست کردوە، هەروەها بەردەوام کاری کردوە بۆ ڕووبەروو بونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، چەندین بابەت و نووسینم هەیە لە بارەی ڕەوشی مافەکانی ژنان، ئەندام بووم لە گرووپی دیاری کردنی چارە نووسی کچە ئەنفالکراوە فرۆشراوەکان بە وڵاتی مسیر.
ساڵی 1997تا 2004 ئەندامی سکرتاریەتی کۆمەلەی ئافرەتان بووم
سالی 1997 تا سالی 2004 ئەندامی لیژنەی محلی سڵێمانی #حیزبی شیوعی کوردستان# بووم، ساڵی 2004دەستم لەکاری سیاسی کێشایەوە بە هۆی مەترسی سەرژیانم و بێهەڵویستی حیزب.
ساڵی 2005 خەلاتی گوڵە وەنەوشەی ئالتوونیم وەرگرت لە لایەن وەزارەتی ماڤی مرۆڤ لەگەل چوار ژنی تر، وەک ژنێکی چالاک لە بواری ڕەوشی ژنان، لە ماوەی کارکردنی بۆ ژنان ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری (ناوەندی هاوبەشی ڕێکخراوەکانی ژنان، گروپی هەلوێست، کەمپەێنی داکۆکی لە ماڤە مەدەنی ویاسایەکانی ژنان) سەرپەرشتیاریان بومە کە زیاتر لە (44)رێکخراوی ژنان و ڕێکخراوەکانی کۆمەلگای مەدەنی و هەروەها کەسایەتی تیا بووە ودەسکەوتی گرنگیانمان هەبوە وەک ئه و کارە هاوبەشانەی بۆ ژنان کراوە.
ساڵی 2001تا 2003 سەرپەرشتیار ڕۆژنامەی دەنگی ئافرەتان بووم کە زمانحالی کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان بوو، بە هاوکاری خاتوو #ئەحلام مەنسور#.
ساڵی 2004 بۆ 2008 لە ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنی وەک بەرپرسی پرۆژەکانی ژنان دەست بەکار بووم.
ساڵی 2008 سەفەری دەرەوەی ولاتم کرد و لە وولاتی سوید نیشتەجێ بووم.
ساڵی 2012 لە دوای خوێندنی زمان لە کەناڵی نەورۆز دەست بەکار دەبم وەک بەرێوەبەر وئامادەکار و پێشکەشکاری دوو بەرنامە کە بەرنامەیەکی گشتی و بەرنامەیەکی تایبەت بە پرسی ژنان، بۆ ئەوەی کارە ناتەواوەکانم لەوێ درێژە پێبدەم تا سالی 2017.
ساڵی 2017دوای داخستنی کەناڵی نەورۆزلە کەناڵی ئاریەن دەستم بە کار کردەوە.
دەستەی دامەزراندنی گۆڤاری سەردەمی ژن بووم، و ئیستا بەرێوەبەر وخاوەن ئیمتیازی گۆڤارەکەم.
ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی (کوردستان \سوید \جیهان) نیم بەشداری چەندین خولی جیاوازی ڕۆژنامەنوسیم کردوە