لە ساڵی 1945 لە گەڕەکی شێخان لە #سلێمانی# لەدایکبووەو خانەی مامۆستایانی تەواو کردووە.
ساڵی 1976 بە شەش ساڵ زیندانی سزا دەدرێت، دوای سێ ساڵ لەتەواوی کردنی زیندان بەر لێبوردنی گشتی دەکەوێت و ئازاد دەکرێت.
دوای ئازادبوونی لە زیندان بە ئەندامی سەرکردایەتی #کۆمەڵە#، سەرکردایەتی یەکێتی هەڵبژێردراوە.
لە ساڵی 1980 بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە لە بناری #کێوەڕەش# بریندار بووە، پاشان ڕەوانەی سوید کراوە هەر لەوکاتەوە سەرپەرشتی ڕێکخستنەکانی یەکێتی کردووە لە ئەوروپا.
لە هەموو کۆنگرەکانی یەکێتی بە ئەندامی سەرکردایەتی و پاشان مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە.
ساڵی 1992 بووەتە ئەندامی #پەرلەمانی کوردستان#.
ساڵانێکیش لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانیی یەکێتی بوو.
ساڵی 2009 لەگەڵ #نەوشیروان مستەفا# و قادری حاجی عەلی و #عوسمانی حاجی مەحمود# و #محەمەد تۆفیق ڕەحیم# و #مستەفا سەید قادر#، دەستی لە ئەندامێتی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کێشایەوە و بۆ هەڵبژاردنەکانی 2009 لەسەر لیستی گۆڕان خۆی کاندید کرد و دواتر کشایەوە.
پێش ئەوەی بەرێکخەری گشتی گۆڕان هەڵبژێردرێت، سەرپەرشتیاری فراکسیۆنەکانی گۆڕان بووە.
لە ڕۆژی 25-07-2017 بووە ڕێکخەری گشتیی #بزووتنەوەی گۆڕان#.
دەست لەکارکێشانەوە
عومەری سەید عەلی لە 13ی تشرینی یەکەمی 2021 بەھۆی ئەنجامە خراپەکانی بزووتنەوەی گۆران لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 2021 کە نەیتوانی ھیچ کورسییەک بەدەست بھێنێت و لە ھەمان کاتدا وەک ھەڵگرتنی بەرپرسیارێتیی ئەو شکستە سیاسییەی گۆڕان، لەگەڵ ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەکە بە شێوەی گشتی دەست لە کارکێشانەوەیان ڕاگەیەندرا.