جەلال سەعید ڕەمەزان ساڵی 1953 لە #هەولێر# لەدایکبووە، ساڵی 1978 گۆرانی (چاوڕەشی جوانە) ی تۆمارکردووە و هەر بەو گۆرانییەش ناوبانگی پەیداکردووە. زۆربەی بەرهەمەکانی لەگەڵ (تیپی هونەری هەولێر و تیپی هونەری میللی هەولێر) دا بەرهەمهێناوە و لە زۆربەی ئاهەنگ و بۆنەکانی ئەم دوو تیپەدا بەشداریکردووە.
ڕۆژی #09-12-2013# لە هەولێر کۆچی دوایی کردووە. [1]