$باشووری کوردستان$
- هەڵبژاردنی پەڕڵەمان و ڕابەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کورد لە باشووری.ک، کە 105 نوێنەر بۆ ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستان هەڵبژێردرا، ئەو هەڵبژاردنە لەسەر بنچینەی سیستمی نوێنەرایەتیی ڕێژەیی بوو، کە لەسەدا 7 کەمتر نەبێت، لە ئەنجامدا پدک لەسەدا 50،8 و ینک لەسەدا 49،2ی دەنگەکانیان هێنا و پاشان ئەو دەنگانەیان لە پەڕڵەماندا نیوەبەنیوە دابەشکرد، شایانی باسە کە کەس بۆ ڕابەرایەتی هەڵنەبژێردرا.