ماوەی 15 ساڵە کاری ڕۆژنامەوانی دەکەم، لە هەموو بوارەکانی میدیا کارم کردووە، بەڵام زیاتر فۆکەسم خستۆتە سەر کارکردن و بەدواداچوونی کێشەکانی ژنان، زۆرترین کارم لەو بوارە بووە، تا ئێستاش بەردەوامم لە کارکردن لە بواری ژن، سەرەڕای کارکردن لە میدیا لە بواری فۆتۆ لەگەڵ چەند دەزگا و وێبسایتێکی ڕۆژنامەوانیی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، لەگەڵا کارکردن بە پارچە و لە بورای نوسرا و فۆتۆ لەگەڵا چەندین دەزگای ڕاگەیاندنی ناوەو دەرەوەی هەرێمی کوردستان، وە نووسینی چەندین گۆشەو وتاری ڕۆژنامەوانی لە گۆڤار و ڕۆژنامە و وێبسایتەکانی هەرێمی کوردستان.
خاوەنی کورتە فیلمی(کەیس) کە گوزارشت لە گرفت و کێشەکانی ژن دەکات لە میدیا.
دەرچووی بەشی ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی، کۆلێژی ئەدەبیات، ئێستا توێژەرم لە بەشی ڕاگەیاندن زانکۆی سەلاحەدین.
، ڕیپۆرتەرم لە گۆڤاری ژن،
بڕوانامەی ڕێزلێنان:
1.سەنتەری مەسەلە-
2.خەڵاتی ڕێزلێنان لەلایەن #وەزارەتی ڕۆشنبیری# بەڕێوەبەرایەتی گشتیی سینەما لە بواری ڕۆژنامەنووسی هونەری.
3. بڕوانامەی NLP بە واژووی ئیبراهیم فەقێ
4. ئایرێکسی ئەمەریکی بۆ میدیا
5. خەڵاتی بەردەوامبوون لە بواری ڕۆژنامەوانی پەیمانگای تەکنیکی
6.خەڵاتی ڕێزلێنانی بەرێوەبەرایەتی بەدواداچوونی تووندوتیژی بۆ پرسی ژن
7. بەخشینی نازناوی یەکەم کچە ڕۆژنامەنووسی کارا لە بواری سێکسۆلۆژی لە گۆڤاری خود
8.خەلاتی ڕێزلێنانی ڕێکخراوی ئاسۆی مەدەنیەت لە بواری ڕاگەیاندنی ژنان
9. خەڵاتی ڕێزلێنانی تۆڕی بەرگریکردن لە مناڵان
10. خەڵاتی بوێری و وێنەگرتن لە کورتە فیلمی سینەمایی(کەیس)2011 وەزارەتی ڕۆشنبیری
11- بڕوانامەی یونسکۆ لە بواری کەشفکردنی کلتوور لە ڕێگەی ڕۆژنامەوانی[1]