یەکێک بووە لە پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی باشوور، پاش هەرەسی ساڵی 1975.
-عومەری حاجی عەبدوڵا خەڵکی گە ڕە کی ئابلاخە لە #سلێمانی#، بەڵام لە سە ڕشە قام لە دایک بوە. ناسراوە بە ملازم عومەر، پێشمەرگەی دێرین بوە و لە شاخیش مەسئولی مەکتەبی عەسکەری هێزی پێشمەرگەی یەکێتی بو. دوای ڕاپەڕینیش کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و فەترەیەک وەزیری ناوخۆ و فەترەیەکیش جێگری سەرۆک وەزیران بو. بەڵام لە هیچ گەندەڵیەکەوە تێوەنەگلاوە و شۆڕش نە یتوانیە وە ناشرینی بکات. تە نانە ت دوای ڕاپەڕین و پێکهێنانی پە ڕلە مان، لە ساڵی 1992 مام جە لال و کاک مە سعود پێشنیاریان کردوە کە دو کە س بکرێن بە ئامر لیوا، ملازم عومەر لە یەکێتی و بابە کر زێباری لە پارتی، بەڵام ملازم عومەر ڕە تی کردۆتە وە و وتویە تی دوای تە واوکردنی کۆلیژی سە ڕبازی لە بە غداد ڕاستە وخۆ بوە بە پێشە مە ڕگە و بە هیچ پلە بە ندیەکی سە ڕبازی نە بڕیوە، بۆیە بە کارێکی نایاسایی و دژی پرە نسیپە کانی سە ڕبازی زانیوە و ڕە تیکردۆتەوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/11042/0017.JPG=KTML_Photo_Alt=ملازم عومەر عەبدوڵڵا=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/11042/0017.JPG=KTML_Photo_End=
2-یەکێک لە وتە کانی کە هە میشە لە سە ڕ دە میە تی، شیعرە کە ی حاجی قادری کۆییە کە کردویە تی بە ڕێبازێک بۆ ژیانی و بە ڕدە وام دە یڵێتە وە کە دە ڵێت (مە ڕگ و ژین میسلی سێبە ڕ و تاوە، ئە وە ی باقی بمێنێت هە ڕ ناوە). هە میشە ئامۆژگاری کوڕە کە ی و چواردە ورە کە شی کردوە کە کارێک بکە ن دوای مردنتان ناوێکی باش بە جێبهێڵن.
3-ملازم عومەر سە ڕپە ڕشتی شە ڕی دابان هە لاجی کردوە کە یەکێک بوە لە شە ڕە هە ڕە گە ورە کانی یەکێتی و شۆڕش دژی ڕژێمی بە عس.
4-هە ڕوەها سە ڕپە ڕشتی ئە و هێزە ی یەکێتی کردوە کە لە ساڵی 1980 کاندا چون بە هانای حیزبی دیموکراتە وە دژی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران و پە یوە ندیەکی زۆر پتە وی لە گە ڵ دکتۆر قاسملو و سە ڕکردە کانی دیموکرات و کۆمە ڵە دا هە بوە.
5-هە ڕوەها پە یوە ندیەکی زۆر پتە وی لە گە ڵ عەبدوڵا ئۆجە لان و جە میل بایکی سەرۆکی ئێستای پە کە کە دا هە بوە، و مام جە لال زۆر جار لە ڕێی ملازم عومەرە وە پە یوە ندیەکانی لە گە ڵ پە کە کە دا گرێداوە تە وە.
6-یەکێک لە هاوڕێ هە ڕە نزیکە کانی شەهید ئازاد هە ورامی بوە، لە پاڵیدا شەهید بوە و وە سیە تی تەنها بۆ ملازم عومەر کردوە.
7-هاوڕێی زۆر نزیکی مام جە لال و کاک نە وشیروان بوە. لە ڕاپەڕیندا لە گە ڵ کاک نە وشیرواندا دە ورێکی باڵای هە بوە لە ڕزگارکردنی سلێمانی و کە ڕکوکدا.
8-زۆر هاوڕێی نزیکی شێرکۆ بێکە س و هونە ڕمە ند و نوسە ڕە کان بوە. بە ڕدە وام وە ک کە سێکی سادە چۆتە کۆڕە کانی بە ختیار عە لی و هاوڕێکانی.
9-لە دوای جیابونە وە ی کاک نە وشیروان لە یەکێتی و دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕان، چە ندین جار ناوبژی کردوە لە نێوان یەکێتی و گۆڕاندا و لە نێوان مام جە لال و کاک نە وشیرواندا. تە نانە ت کە پارتی ویستویە تی پە لاماری گردی زە ڕگە تە بدات، چوە بۆ لای کاک نە وشیروان و وتویە تی هە ڕچە ندە من سیاسە ت ناکە م و دانیشتوم بەڵام قە ناسێکی کۆنم هە یە، ئامادە م بێم تا مردن پارێزگاریت لێبکە م و ئە مە شی بە ڕاشکاوی بە مام جە لال وتوە کە قبوڵی ناکات پە لاماری کاک نە وشیروان بدرێت و بە ڕگری لێدە کات. چە ندین جاریش بەهۆی نێوە ندگیریە وە دە وری خێری دیوە و نە یهێشتوە کە ناکۆکیەکانی یەکێتی و گۆڕان بە ڕە و توندوتیژی بڕوات و سلێمانی و ئە م دە ڤە ڕە بە ڕە و ئاشوب و دوبە ڕە کی زیاتر بڕوات.
10-تەنها یەک کوڕی هە یە بە ناوی بە یار کە لە ساڵی 1984 لە شاخ لە دایک بوە، خێزانە کە شی دلارام ساڵی 1989 لە شاخ کۆچی دوایی کردوە.
11-وەختێک هەمو وەزیرەکان زەویان وەرگرت وەک فەرمانبەرەکانی تری دەوڵەت، ملازم عومەر ڕەتی کردەوە و وتی خۆمان ئیمکانیەتمان هەیە و خاوەنی چەندین زەویوزارین لە ئابڵاخ کە لە حاجی عەبدوڵای باوکمە وە بۆمان ماوەتەوە، کە واتە بۆ ئێمە عەیبە زەوی وەربگرین، بۆیە ئەو 600 مەترەی بۆی دانرابو، کردی بە دو پارچەی 300 مەتریەوە و دای بە دو بنەماڵەی شەهید. ملازم عومەر هەرگیز ئەمەی باس نەکردوە، چونکە هە میشە ڕای وابوە کە مرۆڤ هەر شتێک بۆ وڵاتەکەی و میلەتەکەی بکات، پێویست ناکات باسی بکات و ڕیایی بکات و بیکات بە منەت بەسەر خەلکەوە.
12-ئەو بەرپرسانەی کە لە شاخەوە هاتنەوە و خاوەنی هیچ نەبون، ئێستا خاوەنی ملیۆننها دۆلارن. بەڵام ملازم عومەر پێشتر چی هەبوە، ئێستاش هەر ئەوەی هەیە، بگرە کەمی کردوە زیادی نەکردوە، چونکە بەردەوام لە موڵکەکانی ئابڵاخی فرۆشتوە کە لە حاجی عەبدوڵای باوکیە وە بۆی ماوەتەوە، هەم بۆ بەڕێوەبردنی ژیانی خۆی، هەم بۆ یارمەتیدانی خەڵکی. هە ڕگیز شۆڕشی بەکارنەهێنا بۆ خۆدەوڵەمەندکردن، بە پێچەوانەوە، کە ملازم عومەر لە شاخ پێشمەرگە بوە، حاجی عەبدوڵای باوکی چە ندین جار لە ساڵانی 1980 کاندا و دوای ئەنفال یارمەتی و پارەی بۆ شۆڕش و یەکێتی و پێشمەرگە ناردوە.
13-ملازم عومەر ساڵی 2000 وازی هێنا لە حزبایەتی و سیاسەت و یەکێتی، لە کاتێکدا یەکێتی بەرەو ئەوە ئەچو ببێت بە کۆمپانیایەک بۆ خۆدەوڵەمەندکردن و چەندین کەسیش شەڕیان لەسەر پۆست ئەکرد.، لەو کاتەدا چەندین جار #مام جەلال# تەکلیفی لە ملازم عومەر کرد کە بگەڕێتەوە بۆ مەکتەبی سیاسی یان ببێت بە وەزیر لە بەغدا و لەگەڵی بێت، بەڵام ملازم بە ڕاشکاوی بە مام جەلالی وتبو، کە ئێمە جیلی شاخ بوین و هەر خەریکی شۆرش و پێشمەرگایەتی بوین و بە کەڵکی حکومڕانی نایەین. پێویستە ئیتر هەمومان وازبێنین و ڕێگە خۆشبکەین بۆ ئەوەی نەوەیەکی تازە بێنە پێشەوە کە خوێنەوارن و پشتیان بگرین بۆ ئەوەی خەڵکی گەنج و خوێندەوار جێگەمان بگرنەوە. ملازم عومەر پێیوابوو، کە ئەو وازیهێنا ئیتر ئەبێت بە کەلتور و زۆرێکی تر لە مەکتەب سیاسیەکان و سەرکردایەتیەکان وازئەهێنن و ڕێگە بۆ خەڵکی تر خۆشئەکەن، بەڵام بەداخەوە وا دەرنەچو، تەنها کاک قادری حاجی عەلی بە دوایدا وازیهێنا. چونکە لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سیاسیەکان تا نەچنە قەبرەوە واز لە سیاسەت ناهێنن. ملازم عومەر بە ڕاشکاوی وتبوی کە پێویستە هە مومان وازبەێنین و تەنها مام جە لال و کاک نە وشیروان بمێننە وە بۆ ئە وە ی پشتی کۆمە ڵێک گە نجی تە کنۆکرات بگرن و خوێنێکی تازە بکە نە وە بە بە ڕ یەکێتیدا. لە و کاتە دا کۆسرە ت ڕە سوڵ پێشنیاری کردبو و وە بە ملازم عومەری وتبو باشە ئێمە هە مومان وازئەهێنین و کوڕە کانمان با لە جیاتی ئێمە بێنە سە ڕکردایە تی و کار بکە ن. ملازم عومەریش وە ڵامی دابۆوە و وتبوی خە لک لە خۆمان بێزارە، ئینجا نۆرە ی کوڕە کانمانە خەڵکی پێبێزارکە ین. هە ڕوەها وتبوی چە ندین کە سی باشی تر هە یە، بۆ ئە بێت هە ڕ کوڕە کانی ئێمە سە ڕکردایە تی بکە ن. [1]