پاڵێوراوی (ی.ن.ک) بۆ خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان
کاندیدی ژمارە 2
ساڵی 1978 لەگوندی کەلکانی بناری چیای کۆسرەت لەدایک بووە
ساڵی 2002-2003 بروانامەی بەکالوریسی وەرگرتووە لەزانستی بایولوجی
ساڵی1984 بەهۆی ئەوەی باوکی بۆتە پێشمەرگە لەریزەکانی (ی.ن.ک)شار بەجێ دەهێڵن و ڕوو دەکەنە شاخ لەسنورەکانی بناری کۆسرەت و دەشتی کۆیە و سماقۆڵی
لەساڵی1988لەشاڵڕوی ئەنفالەکان ئاوارەی ئێران بوون
ساڵی 1992 پەیوەندی کردووە بەریخستنەکانی (ی.ن.ک)
ساڵی 1993-1999 کادیری چالاکی خویندکاران و ژنان بووە وە چەندین پلەی حزبی بەتوانای خۆی وەرگرتووە لەرێکخستن و ڕێکخراوەکاندا
ساڵی 1999 لەدووهەمین کۆنگرەی خوێندکاراندا وەک ئەندامی سکرتاریەتی خوێندکاران هەڵبژێردرا
ساڵی 2001 یەکەم دەنگی کۆنگرەی بەدەست هینا بووم بەجێگری سکرتێری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان
ساڵی 2003 لەدوای تەواو کردنی زانکۆ وەک مامۆستا دامەزراوە لە سلێمانی وە دواتر لەهەمان ساڵدا گوازراوەتەوە گەرمیان وە لە مەڵبەندی کەرمیان بووە بە ئەندامی بەشی مەڵبەند بەپلەی کارگێری کۆمیتە
ساڵی 2006 لە هەڵبژاردنی مەڵبەندی پشدەر وەک کارگێری مەڵبەند هەڵبژێرا
ساڵی 2009 بووە بە جێگری مەڵبەندی پشدەر
ساڵی 2010 لە سێهەمین کۆنگرەدا متمانەی بوون بە ئەندامی سەرکردایەتی (ی.ن.ک) ی پێ بەخشرا بەبێ کوتا
تا ئێستا بەردەوامە لەکارکردن بەرپرسی مەکتەبی چاودێری و بەدواداچوونە
خاوەن 21 ساڵ خەباتە بەبێ دابڕان
لەخێزانێکی هەژار پەروەردەکراوە باوکی بەر لەپێشمەرگایەتی جوتیار بووە وە ئێستاش کەم ئەندامی سەنگەرە و خانەنشینە
خێزان دارە و هاوسەرەکەی پیشەی داواکاری گشتیە لە دادگای پشدەر خاوەنی دوو مناڵە
پاڵێوراوی (ی.ن.ک)ە بو پەرلەمانی کوردستان