شاخی #پیرەمەگروون# کەوتۆتە ڕۆژئاوای شاری #سلێمانی# یەوە،کە بەرزی یەکەی دەگاتە 2624 مەتر لەسەر ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە کۆمەڵێک ئەشکەووتی دێرینی تیا هەڵکەوتووە کە سەردەمانێک بووە بریتی بووە لە ماڵ و دیوەخانی کورد بلە کۆندا و لەسەردەمی شۆڕشیشدا سەنگەرو پەناگەی پێشمەرگە بووە،بە یەکێک لە لووتکە کانی زینجیرەچیاکانی زاگرۆس هەژمار دەکرێ ودرێژیەکەی دەگاتە 7 کیلۆمەتر کە بە شێوەلە پیرە مێردێکی لەسەر لا ڕاکشاو خۆی دەنوێنێ گەر لە سەر گۆیژەوە لێی بڕوانی بە ڕوونی چوارچێوەی ئەم تابلۆ یەی دەبینرێ،لە بەردە کنازاکەنی گرانیت وکۆمەڵە گیایەکی سەرنج ڕاکێش و دەگمەن لە جیهاندا وەکو فەرش پیایدا پرژەی کردووە هەروەها لە دارستانە چرەکانی بە گشتی بە داری بەڕوو وەکو پشتێنەیەک ناو قەدی گرتووە،هەروەها لە ئاژەڵە کێوی یەکانی وەکو ورچ و گورگ وبزنەکێوی وپشیلەی کێوی وبەرازو شیڤز وڕێوی و کەمتیار وچالاکەو هەروەها خشۆکەکانی وەکو ماروحەربەو لە پەلوەرەکانی وەکو بازو هەڵۆو واشەو گەلێکی تر.