=KTML_Bold=پایتەختی زەیتوون=KTML_End=
هەرێمی #عەفرین# کە یەکێکە لە سێ کانتۆنەکەی ڕۆژاوای کوردستان و ناوچەیەکی شاخاوییە، بە کشتوکاڵ بەرهەمهێنانی زەیتون بەناوبانگە.
عەفرین هاوسنوورە لەگەڵ باکووری کوردستان، لە ڕووی ئیدارییەوە سەربە پارێزگای #حەڵەب#ە، ڕووبەری ئەم هەرێمە 3850 کیلۆمەتر دووجایە، لە حەوت شارەدێی و 366 گوند پێکهاتووە، ژمارەی دانیشتووانی 525000 کەسە.
زانیاری لەسەر جوگرافیای کانتۆنی عەفرین (Afrin)
٭ شارێکی ڕۆژاوای کوردستانە، کە کەوتووەتە پارێزگای حەلەب. کە (63) کم دوورە لە پارێزگای حەلەب. ئەم شارە لە سنووری باکووری ڕۆژاوای سووریا و لە ناوچەیەکی کوێستانی بە ناوی کرمانج (بە عەرەبی: جبل_الاکراد) هەڵکەوتووە.
٭ درێژی هەرێمەکە (55) کم، پانی (75) کم.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/63295/0020.JPG=KTML_Photo_Alt=عەفرین=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/63295/0020.JPG=KTML_Photo_End=
٭ ئەم ناوچەیە (366) گوندی لە پانتایی (2.033) کم لەخۆ گرتووە.
٭ ڕوبەرەکەی (3850) کم2، واتا لە 2٪ کۆی خاکی سووریا پێک دێنێت.
٭ (119) کم سنووری لەگەڵ خاکی تورکیا هەیە.
٭ (50) کم لە دەریای_ناوەڕاست دوورە.
٭ (32) کم. سنووری هەیە لەگەڵ بەرەی_نووسڕە لە بەشی باکوور.
٭ ژمارەی (دانیشتووان) ی ناوچەی عەفرین پتر لە (523528) هەزار کەسە، کە لە (7) ناوچەدا جێگیر بوون.
٭ شارەدێ کانی بریتین لە (بلبلە، ڕاجو، شەران، مەعبەتلی، شێخ حەدید، عەفرین، جەندەریس)
٭بەرزایی لەئاستی ڕووی دەریا (256) مەترە، واتا (840 پێ) یە.
٭ دانیشتووانی عەفرین کوردن و بە زمانی کوردیی باکووری قسە دەکەن
٭ ئایین سوننی (حەنەفی) ، زەردەشتی، عەلەوی.
٭ ئەم شارە پاڵی بە بناری زنجیرە کێوی (کرمانج) داوە و ڕووباری عەفرین بەلایدا تێدەپەڕێ. بەرزترین کێوی ئەم مەڵبەندە، کێوی (هەوارەیە) ، کە بەرزییەکەی لە ئاستی دەریا 1200
٭ ئەم ناوچەیە لەدەرهێنانی ڕۆنی_زەیتوون و درووستکردنی سابوونی_زەیتوون، لەم شارەدا زۆر برەوی هەیە.
شاری عەفرین لەسەر سەوزترین شارەکانی سووریایە و باخ و بێستانی زۆر و بەرفراوان و کوێستانە فێنکەکانی، هەمیشە بابەتی سەردانی گەشتیاران بووە.
ڕۆژی #20-01-2018# هێرشێکی دڕندانەی کرایەسەر لەلایەن سوپای تورک و چەتە ئیسلامییەکانەوە. عەفرین و #شەڕڤان#ان زۆر ئازایانە نزیکەی دوو مانگ خۆڕاگربوون، پاشان لە ڕۆژی #18-03-2018# عەفرین داگیرکرا و سەدان هەزار کەس لە خەڵکەکەی ئاوارەبوون و زۆربەی ماڵ و دوکانەکانی ئەو شارە تاڵانکرا.[1]