نووسەر (رێبوار ڕەمەزان بارزانی)
نووسەر و پرۆژەی ناساندن و بە دیکۆمێنتکردنی جینۆسایدی کورد و کوردستان
•پرۆژەی ناساندن و بە دیکۆمێنتکردنی جینۆسایدی کورد و کوردستان، بیرۆکەیەکە لە لایەن توێژەرەوە لە چوارچێوەی توێژینەوە و نووسین و کار و چالاکی و پێشکەشکردنی بەڵگە و دیکۆمێنت و وێنە... لە بواری ناساندنی جینۆساید و بە دیکۆمێنتکردنی.
•هەوڵدانی توێژەر بۆ ناساندن و بە ئەکادیمیکردن و بە دیکۆمێنتکردنی تاوانە یەک لە دوا یەکەکان کە بەسەر کورد و کوردستاندا هاتوون لە (ڕاگواستن و بۆردوومانکردن و ئاوارەبوون و کۆمەڵکوژی و ئەنفال و لە سێدارەدان و سوتاندنی ژینگە و جینۆساید بە هەموو جۆرەکانیەوە).
• ئەم بەرهەم و بیرۆکانەی توێژەر، ئەوانەی بڵاوکراونەتەوە و ئەوانەی لە داهاتوودا ئەگەر خودا یاوەر بێت بڵاودەکرێنەوە کڕین و فرۆشتنیان لە سەر نیە، پێشکەشە بە کەسوکاری قوربانیان و مرۆڤ دوستان و توێژەران...
•توێژەر، بە ئەرک و ماندووبوون و شەونخۆنی و هەوڵ و تێکۆشانی خۆی، ئەم پرۆژەی پێکهێناوە و بەرێوەی دەبات و بەردەوامیش دەبێت ئەگەر خودا یاوەر بێت.
(من کێم ؟
من کوڕێکی لادێیم و لە یەکێک لە گوندەکانی دەڤەری بارزان ژیان بە سەر دەبەم (شانازی بەوە دەکەم کە لادێیم)، ژیانێکی سادە و ساکار گوندێک کە لە زۆربەی خزمەتگوزارییەکان کەموکورتی هەیە و تەنانەت هێلی ئینتەرنێتمان زۆر خاوە و لە هەندێک شوێن و ماڵی گوندەکە شبەکەی ئینتەر نێت هەر نیە و هێلی موبایلیش نیە، ڕۆژنامە و گۆڤارو کتێبی تازە چاپکراو دوای چەندین مانگ مەگە ڕ خۆم ڕێگام کەوتە شارەکان و لە بازار بەدەستم بکەون. دوورم و بێ بەشم لە کتێبخانە و سەنتەری ڕۆشنبیری و کافی و کۆنفرانسی ڕۆژانەی شارەکان.
بەداخەوە بەهۆی سیاسەتی چەوتی حکومەتی عێراق و حزبی بەعس دوور لە لادێیەکەم، له ئۆردووگایەکی زۆرەملێ و لەژێر کۆنتڕۆڵی توندی حکومەتی بەعسدا و لە قۆناغەکانی سیاسەتی جینۆسایدکردنی بارزانیەکان لە دایکبووم.
تەمەنم کەمتر لە ساڵێک بوو، باوکم لە گەل هەشت هەزار پیاوی بارزانی لە لایەن سەدام حوسێن و حزبی بەعس و پۆلیسی جینۆسایدی دەوڵە تی عێراق لە ساڵی 1983 جینۆسایدکراوە. ئێستاشی لە گەلدا بێت نازانم باوک چییه و بەدوای ڕامانی باوکدا دەگەڕێم...)
زانیاری کەسی
1-ناوی چواری: ڕێبوار ڕەمەزان عەبدوللا یاسین
2-رێکەوتی لە دایکبوون: #24-07-1982#
3-شوێنی لەدایکبوون: ئۆردووگای زۆرەملێ قودس لە قۆشتەپە سەربە پارێزگای #هەولێر#. باوکم و هەردوو باپیرە و مام و دوو خال و 150 کەسی تر لە گوندەکەم لەگەڵ هەشت هەزار پیاوی بارزانی لە ساڵی 1983 جینۆسایدکراوان.
4-شوێنی نیشتەجێبوونی ئێستا: گوندی بازێ - ناحیەی بارزان - قەزای مێرگەسۆر- پارێزگای هەولێر.
5-بڕوانامە: بەکالۆریۆس
6-دەرچووی: کۆلیژی ئاداب زانکۆی سەلاحەدین بەشی کۆمەڵناسی ساڵی(2006 - 2007)
7- پسپوری و شوێن و پلەی کارکردنی ئێستا:
-بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی بارزان (لەساڵی 2007 تا ئێستا).
-سەرپەرشتیاری مۆنۆمێنت و گۆڕستانی بارزانیە جینۆسایدکراوەکان (لە ساڵی2011 تا ئێستا)
-نووسەر
-توێژەری کۆمەڵایەتی (پێشکەوتوو).
-راوێژکار لە ڕێکخراوی شیرین بۆ پرسی جینۆساید
-لە ڕێکخراوی داکۆکی لە قوربانیانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان
8-باری خێزانداری: خێزاندار، خاوەن 4 منداڵ و لەگەل خێزان و دایکم دەژیم و تاقانەم لە برا.
9-موبایل: 07504472271
10-بواری داهێنان و پسپۆری و کارە خۆبەخشییەکان:
-شارەزاو چالاکوان لە بواری جینۆسایدی گەلی کورد و کوردستان بە گشتی و بارزانیەکان بە تایبەتی و ئەنفال و کۆمەڵکوژی و ڕاگواستن و قوربانیانی جینۆساید و شەهیدان, بوارەکانی مافەکانی مرۆڤ و کارکردنی مەیدانی لەسەر بەئەرشیفکردن و ڕزگاربووان و بەجێماوانی تاوانەکانی جینۆسایدو تاوانەکانی جەنگ و تاوانە دژ بەمرۆڤایەتیەکان و کەیسە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان. هەروەها شارەزا لەبواری بەدیکۆمێنتکردن و بە ئەرشیفکردن و بیرەوەری و یاد و یادەوەری.
-خاوەن (65) شەست و پێنج کتێبی چاپکراوم, کە تایبەتن بە جینۆساید و ئەنفال و ڕاگواستن و کۆمەڵکوژی و تاوانە دژ بەمرۆڤایەتیەکان بەگشتی. هەروەها چەندین کتێبی تریش ئامادەی چاپن. جگەلە لەمانەش دەیان توێژینەوەی مەیدانی و ئەکادیمی و زانستیم ئەنجامداون لە شێوەی ڕاپرسی و فورم, دواتر وەک تویژێنەوەی (مەیدانی و تیۆری) داتا و ئامارەکان سودیان لێ بینراوە و بڵاوکراونەتەوە, ئەمە جگە لە سەدان بابەت و وتاری ڕۆژنامەوانی.
-دوو کتێبم لەم شەست و پێنج کتێبە چاپکراوانەم لە مەنهەجی خوێندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکارهاتوون و سودیان لێبینراوە و ئێستا لە قۆناغەکانی خوێندن (لە پۆلی دەیەمی زانستی و وێژەیی و خوێندنی پیشەیی و پەیمانگایەکان)دەخوێندرێت.
-خاوەنی زیاتر لە (5500) پێنج هەزار و پێنج سەد بەڵگەی جۆراو جۆری تایبەت بە تاوانە دژ بەمرۆڤایەتیەکان و ئەنفال و جینۆسایدی کورد و کوردستان کە بەشێوازی نهێنی و ئاشکرا لە لایەن حکومەتی عێراق و چەندین وڵاتی تر نووسراون و دەچوون.
-خاوەنی زیاتر لە (41000) چل و یەک هەزار وێنەی جۆراوجۆری تایبەت به و تاوان و نەهامەتیانەی بەسەر گەلی کوردو کوردستاندا هاتوون.
-خاوەنی زیاتر لە (2000) دوو هەزار چاوپێکەوتی چڕ و تێر و تەسەل لە سەر بەجێماوان و ڕزگاربووانی جینۆساید و ئەنفال و کەسوکاری شەهیدان و قوربانیانی جەنگ و تاوانە دژبە مرۆڤایەتیەکان. (یادەوەر و میموری دەنگ و ڕوخساریان).
-سودێکی زۆر لە بەڵگە و وێنە و کتێبەکانم بینراوە (لە دادگادی باڵای تاوانەکانی عێراق دژ بە تاوانبارانی ناو قەفەس لە کەیسی جینۆسایدی بارزانیەکان) هەروەها ئەندام بووم لە کەیسی جینۆسایدی بارزانیەکان و کاری سەرپەرشتیکردن و ڕێکخستن و دەستنیشانکردنی گەواهیدەران و شایەدحالەکانمان ئەنجامدەدا.
ریزبەندی بەرهەمەکانی:
1- ڕەهەندە کۆمەڵایەتیەکانی سیاسەتی ڕاگواستنی بارزانیەکان بۆ باشووری عێراق لە سەردەمی بەعسدا، چاپی یەکەم، چاپخانەی منارە، هەولێر، 2009.
2- بارۆڤی لە ناوبردنی بارزانیەکان، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، چاپی یەکەم، هەولێر 2010.
3- مێژووی جینۆسایدکردنی بارزانیەکان لە سەدەی بیستەمدا، بە بەراورد لە گەڵ ڕێککەوتننامە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان، چاپی یەکەم، چاپخانەی منارە، هەولێر، 2011.
4- لە شەهیدانی ڕێگای نیشتمانەوە، چوار ئەفسەری قارەمان، چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕۆشنبیری-هەولێر/ 2011.چاپی دووەمی ئەم کتێبەش لە ساڵی 2019 چاپکرایەوە.
5-جینۆسایدکردنی بارزانیەکان لە چەند بەڵگەنامەیەکدا، بە هەرسێ زمانی کوردی -عربی - ئینگلیزی. چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕۆژهەلات، 2012.
6- شەهیدە بێ ناسنامەکان، بەرگی 1، چاپخانەی کارۆ، #کەرکووک#، بۆ یادی بیست و پێنج ساڵەی جینۆسایدی گەلی کورد، لە دووبەرگدا / 2013.
7- شەهیدە بێ ناسنامەکان، بەرگی 2، چاپخانەی کارۆ، کەرکووک، بۆ یادی بیست و پێنج ساڵەی جینۆسایدی گەلی کورد، لە دووبەرگدا / 2013.
8- پانۆرامای جینۆسایدکردنی بارزانیەکان لە سەدەی بیستەمدا، چاپی یەکەم، چاپخانەی خانێ، #دهۆک#، بە هەرسێ زمانی (کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی) 2013.
9- بەخێربێی هەڵۆی بەرزەفڕی بارزانەکەم، چاپی یەکەم، چاپخانەی خانێ، بە زمانەکانی (کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و فارسی و تورکی) 2014.
10- کڕین و فرۆشتنی ئافرەتان - جینۆسایدی کوردانی ئێزیدی، چاپی یەکەم، لەبڵاوکراوەکانی دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان، #سلێمانی#، 2015.
11- جينۆسايدی باوکان، چاپی یەکەم، چاپخانەی دارا، 2016.
12- لە شەهیدانی ڕێگای نیشتمانەوە 18پێشمەرگەی قارەمان، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2017.
13- جينۆسايدی دوێنێ و ئەمڕۆ، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2018
14- تراژیدیای چیای #شنگال#، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2018
15- لە چیای مەرگەوە بۆ پردی ژیان، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2018.
16- (ن) نوون، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2018.
17- ئاڵای کۆماری کوردستان، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2018.
18- فرمێسک و ئازاری ڕەنگەکان، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2018.
19- قرار محمکمة الابادة الجماعية للبارزانيين، وثيقة قانونية.
20- جینۆسایدی ئێزیدییەکان لەسەدەی بیست و یەکەمدا، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2018.
21- لەزاری ئەوانەوە کوردستان و پێشمەرگە و ئێزیدی، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2018.
22- گەڕانەوە لە گۆڕی بە کۆمەڵەوە، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2018.
23- چیرۆکە نەبیستراوەکان، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2018.
24- چیرۆکەکانی دۆزەخی #داعش#، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2018.چاپی دووەمی ئەم کتێبەش لە ساڵی 2019 چاپ و بڵاوکرایەوە.
25- فرمێسکەکانی شنگال، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2018.
26- لە شەهیدانی ڕێگای نیشتمانەوە هەشت پێشمەرگەی قارەمان، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2018.
27- ژانی کوردستان، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2018.
28- یادگاریەکانی شەهید شیفا گەردی، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2018.
29- داعش و شەڕی شوێنەوارەکان، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2018.
30- تاوان و دڕندەیی داعش لە زاری خۆیانەوە، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2018.
31- ئازارەکانی ژنانی ژێر دەستی داعش، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019.
32- داعش ئەشکەنجەی منداڵە بارمتەکانی داوە لە کۆبانێ، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019 لە (99) لاپەڕە پێکهاتووە. بە (8 هەشت زمان نوسراوه)
33- قتل عمدي لمدنيين بأيدي داعش چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019 بە (4 چوار زمان نوسراوه).
34- داعش لەکاتی پاشەکشەدا ماددەی کیمیاوی بەکارهێناوە، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، بە (3 سێ زمان نوسراوه).
35- ئەم منداڵە ئێزیدیە، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019 بە (5 پێنج زمان نوسراوه).
36- دەربازبووانی دەستی داعش، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019.
37- زيجات قسرية وأسلمة للإيزيديين، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019.
38- سوريا / ترکيا ألغام أرضية تودي بحياة المدنيين الفارين من کوباني، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019 بە (3 سێ زمان نوسراوه)
39- بيت السبايا لبیع النساء، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019.
40- قصص وحکايات أيام الأسر تحت يد داعش، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر 2019.
41- قصص مخيفة من سبايا داعش، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019.
42- ذوات الربطات البيضاء، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019.
43- سوق الخلافة -الدولة الاسلامية- داعش، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019.
44- مأساة السبي، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019.
45- سوق الرقيق لتنظيم الدولة الإسلامية (داعش)، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019.
46- فرار از جهنم داعش، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019.
47- خاطرات تلخ، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019.
48- سیاه و سفید، دختران ایزدی به اسارت درآمده داعش، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019.
49- آزارهای شنگال، به ڕوایت خود زنان نجات یافته، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019.
50- کۆبانێ، زامێکی دیکە لە جەستەی نیشتماندا، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019.
51- چیرۆکەکانی مەرگ و ژیان لە موسڵ، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019.
52- هاواری کچانی نیشتمان، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر،
53- ژانی نیشتمان، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019.
54- شنگال زامێکی تری نیشتمان، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019.
55- پاکیزەکانی شنگال، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019.
56- ئالان، منداڵە خنکاوەکەی کەنار دەریا، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019.
57- بیانکوژن، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019.
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=87247&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خویندنەوەی پوختەیەک لە پەرتووکە چاپکراوەکانی نووسەر =KTML_Link_External_End=
-تا ئێستا هاوکاری سەدان قوتابیم لەسەرانسەری کوردستان (لە زاخو تا #هەڵەبجە#) و تەنانەت دەروەی وڵاتیش کردووە بەمەبەستی (دەستنیشانکردنی گرفت و باس و بەرنامە و پلانی -پێبەخشی دەرچوون- بەحس تخرج) لە بوارەکانی جینۆساید و ئەنفال و جۆر و قۆناغەکانیان, مێژوو و خەبات و قوربانیدان و ژینگە و سروشت و کولتوور و... هتد لە گشت بوارەکاندا بە پێشکەشکردنی زانیاری و وێنه و بەڵگە و کتێب و هاوکاریکردن و هاندانیان.
-لە مۆنومێنت و گۆڕستانی بارزانیە جینۆسایدکراوەکان پێشوازیمان لە سەدان هەزار کەس کردووە و بەردەوامیشن, لە نزیکەوە لە شێوەی سیمینار و شیکردنەوە و ڕاڤەکردنی ڕاگواستن و ئەنفال و جینۆساید و جۆرو قۆناغەکانی و نەهامەتی و ئازارو ئەشکەنجەکانی دوای جینۆسایدی بارزانیەکان بۆ میوانان و مرۆڤدوستان و پێشکەشکردنی بەڵگە و کتێب و زانیاری پێویست, میوانانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات هەندێک لەوانەی پێشوازیمان لێکردون لە ناوخوی وڵات:(سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزیران و ئەندام پەرلەمانان و ڕۆژنامەنووسان و قوتابی و هاوڵاتیان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن...هتد), ئەوانەی دەرەوەی وڵاتیش: (چەندین قونسول و باڵیوز و وەفد و ستافی بیانی و ئەندام پەرلەمان و شاندی قوتابیان و ڕۆژنامەنووسان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن).
ئەمە جگە لە چاوپێکەوتن و باسکردنی ئەم نەهامەتیانه و زانیار و ڕاڤەکردنی ئەم تاوانانە بۆ ڕاپورتی ڕۆژنامەوانی و کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی بیانی و ناوخۆیی (بینراو و بیستراو خوێندراو), له چەندین بەڵگە فلم و ڕاپورتدا بەشداربوومە, کە مەبەست ناساندنی ئەم تاوانانەیە, بەگشتی ئەم مۆنومێنتە وەک پردێکی ناساندنی جینۆسایدی بارزانیەکان بە دەرەوەی وڵاتی لێهاتووە.
11-ئه و بیرۆکە و پرۆژانەی دامهێناون:
- مۆزەخانەی بارزانیە جینۆسایدکراوەکان (مۆنومێنت)
دوای ئەوەی چەندین بەڵگە و وێنە و دیکۆمێنت و جل و بەرگ و کەرستەی ئەنفالکراوان - بارزانیە جینۆسایدکراوەکانم پێشکەش بە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کرد و مۆزەخانە و مۆنومێنتی بارزانیە جینۆسایدکراوەکانی لێ بەرهەم هات. دواتر جل و بەرگ و کەلو پەلی گۆڕە بەکۆمەڵەکانیش لەم هوڵانەدا دانران و له و کاتەوە واتا ساڵی 2011 تا ئێستا بە بەردەوامی ڕۆژانە لەپێشوازی میوانان و ئازیزانداین. بووەتە مۆزەخانەیەکی نیشتمانی و پردێکی ناساندن.
-مۆزەخانەی لە شەهیدانی ڕێگای نیشتمانەوە
لە ساڵی 2017 مۆزەخانەی (لە شەهیدانی ڕێگای نیشتمانەوە) کە پێکهاتووە لە کەرەستە و جلوبەرگ و یادگاری شەهیدانی شەڕی دژ بە داعش, پێشکەشم بە بەرێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی بارزان کرد. وەک مۆزەخانە لە هوڵی ئەم بەرێوەبەرایەتیە دانراون و لە پێشوازی ئازیزانداین.
شایەنی باسە ئەم هەموو کەرەستە و بەڵگە و دیکۆمێنت و جلوبەرگانە بەرهەمی کتێبەکانمن و چونکە کاتێک کتێب یان توێژینەوەیەک ئەنجام دەدەم جگە لە نووسین کەرەسته و کەلوپەلی قوربانیانم لە خانەوادەی شەهیدان وەردەگرت و وەردەگرم.
-مۆزەخانەی ماڵەوەمان
لەماڵەوەش مۆزەخانەیەکی تایبەت بەجینۆساید و ئەنفال و یادگاری و جلوبەرگ و بەڵگە و هەروەها مۆزەخانەیەکی کولتووری و کەلەپوریم داناوە و لەپێشوازی قوتابیان و میوانان و نووسەران و گەنجانداین.
- پرۆژەی (نەمامێک بروێنە و دوو کتێب بە دیاری وەربگرە).
سڵاو و ڕێز بۆتوی ئازیز و ژینگە دوست، من (ڕێبوار) و هاوسەرم (ڕێزان) دەستخوشێت لێدەکەین و هیوادارین نمونەتان هەر زۆر بێت، سوپاس بۆ بەشداریکردنتان لە پرۆژەی (نەمامێک بروێنه و دوو کتێب بە دیاری وەربگرە)، بەم بوونەیەوە ئێمەش ئەم دوو کتێبەت پێشکەش دەکەین بە ئومێدی سوود بینین و بەردەوام بوونت لە چاندنی نەمام و چاودێریکردنیان. ئەمەی ئەنجامانداوە ئەرکێکی مرۆڤایەتی و نەتەوەیی و نیشتمانی یە و ئەرکی سەر شانی هەموومانە نیشتمان ئاوەدان و جوانتر و سەوزتر بکەین.
لەم نیشتمانەدا جوانیەکانی(مرۆڤ و خاک و سروشت) لە نێوبراون و سراونەتەوه و ئەنفال و کیمیاباران و جینۆسایدکراون، مرۆڤەکان زیندەبەچاڵکراون لە سێدارەدراون بە بێ دادگا، جوانیەکانی مرۆڤیان لەم خاکەدا شێواندووە، تاوان و زۆرداری و ئەشکەنجە و زیندانی و ڕاگواستن بەرامبەر بە مرۆڤ کراوە و کولتوور و فەرهەنگ و ئاین و یاسا و بەها بەرز و پیرۆزەکانی مرۆڤ سراونەتەوە.
خاکەکەمان دابەشکراوە و لەنێوبراوە، ژینگە و سروشتەکەمان سوتێنراوە و شێوێندراوە ئەمانە و سەدان جوانی تر ناشرینکراون لە لایەن نەیارانی کورد و کوردستانەوە.
دەسا با هەموومان پێکەوە دەست لەناو دەست جوانیەکانمان بگەڕێنینەوە و ژینگەکەمان زیندوو بکەینەوە.
(من) و (ڕێزان) وەکو دوو نووسەر و دوو هاوسەری لادێ نشینی گوندی بازێ لە دەڤەری بارزان بەمەبەستی جوانترکردن و پاراستنی ژینگە و سروشتی کوردستان ئەم پرۆژەمان پێکهێناوە و بەردەوام دەبین ئەگەر خودا یاوەربێت.
رێزان سالح بارزانی
نووسەرو توێژەری کۆمەڵایەتی نووسەر و چالاکوانی بواری ئافرەتان
-پرۆژەی (کتێبێک لە دوای خۆم بەجێ دێلم)
ئەم پرۆژەیەش چەند ساڵێکە بەردەوامە، بۆ هەرشوێنکی گشتی بچم کتێبێک لەم دەزگا و فەرمانگە و سەرتاشخانە نورینگه و کافی و... هتد بە جێ دێلم و پێشکەشیان دەکەم.
-پرۆژەی (با قوتابیانیش لە یاد نەکەین)
ئەم پرۆژەیەش چەند ساڵێکە بەردەوامه و قوتابیانی یەکەم و دووەم و سێیەمی گشت پولەکانی بەرێوبەرایەتی پەروەردەی مێرگەسۆر خەلاتیان دەکەم بە چەندین کتێب و فەرهەنگی جۆراو جۆر.
-پرۆژەی (پێبەخشی دەرچوون)
ئەم پرۆژەیەش چەند ساڵێکە بەردەوامە، ئەمەیان تایبەتە بەقوتابیانی زانکو و پەیمانگایەکان ئەوانە پێبەخشی دەرچوون (بەحس تەخرح) و ڕاپورت و بابەت و توێژینەوە پێشکەش بە زانکو و فاکەلتی و بەشەکانیان دەکەن، لێرەدا ساڵانە چەندین قوتابیی لە ناو خۆ و دەرەوەی وڵاتیش پەیوەندیمان پێوە دەکەن و سەردانمان دەکەن لە کتێبخانەکەی ماڵەوەماندا، بابەت و ناونیشانی توێژینەوە و بەرنامە و پلانی باسەکانیان و کتێب و بەڵگە و سەرچاوەیان پێشکەش دەکەین بە مەبەستی بەهێزترکردنی توێژینەوەکانیان و دواجاریش بەبەردەوامی چەند توێژینەوەیەک لە چوار چێوەی کتێبێکدا چاپ و بڵاو دەکەینەوە.
-پرۆژەی (کتێبەکانم بە خۆرایین)
هەموو کتێبەکانم بە خۆرایی و بە دیاری پێشکەش بە خوێنەران دەکەم، ئەمە تەنیا بۆ چاپی یەکەم بۆ چاپەکانی تریش 50% بەخۆرایی پێشکەش دەکرێن و ئەوانی تریش دەخەمە بازار بەمەبەستی بەچاپ گەیاندنی کتێبێکی تر و هەندێ جاریش داهاتی کتێبەکانم دەبەخشم بۆ کاری خێرخوازیی، جگە لەمانەش گشت وێنه و بەڵگه و دیکۆمێنتەکان بەدیاری دەبە خشم.
زۆربەی کتێبەکانم لە (کوردیپیدیا) بڵاوکراونەتەوە بەخۆرایی دە توانن داونلودی بکەن و سودی لێ ببینن تاکۆ ئێستا واتا پایزی (2019)، لەم سایتەدا (10653) دە هەزار و شەش سەدوو پەنجاو سێ کەس کتێبەکانمیان داونلود کردوو و سودیان لێ بینیوە. لینکەکەی:
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/default.aspx?q=2013121413183287247&lng=1=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بینینی پەڕتووکەکان=KTML_Link_External_End=
ئەمە جگە لە ویبسایتی تایبەتی خۆم کە هەزاران کەس سودیان لێ بینیوە، لینکەکەی:
=KTML_Link_External_Begin=https://rbarzani.wixsite.com/barzani?fbclid=IwAR1U_R1brtmna2bazoFi0bmiH_ZeFcb27imNXxMrWVvQJpo71aI3TgRt00Y=KTML_Link_External_Between=ویبسایتی تایبەتی=KTML_Link_External_End=
12-ئه و بوارانەی پێشتر خەڵات و ڕێزلێنان و سوپاسنامەم بە دەستهێناوە:
- لە بواری توێژینەوەی ئەکادیمی لە چوارچێوەی کتێب.
- لە بواری جینۆسایدی گەلی کورد و کوردستان.
- وەک تویژەری کۆمەڵایەتی.
- وەک بەرێوەبەرێکی سەرکەوتوو.
- وەک هاوڵاتیەکی خۆبەخش.
- وەک نووسەر و چالاکوانێک.
- وەک کوڕە شەهیدیکی باوک جینۆسایدکراو.
بە دەیان سوپاسنامە و ڕێزلێنانن، خەڵات و ڕێزلێنان و سوپاسنامەکان لە لایەن (سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و گشت وەزیرەکانی شەهیدان لە ساڵی 2007 تا ئێستا و ڕێکخراو و فەرمانگە حکومی و حزبی و ناحکومیەکان و ڕێزلێنانی کەسوکاری شەهیدان و چەندین زانکوی هەرێمی کوردستان... سوپاسنامەکان ناوخۆیی و بیانین).
هەروەها چەندین توێژینەوە و سیمینارم بۆ زانکو و پەیمانگایەکانی کوردستان و ڕێکخراو و سەنتەرەکان و هاوڵاتیان و کەسوکاری قوربانیان ئەنجامداوە بە تایبەت لە یاد و مەراسیمەکانی تایبەت بەپرسە نەتەوەیەکان و جینۆساید و ئەنفال. جگە لە چەندین پێشانگای جۆراو و جۆری تایبەت بەم بوارە. هەروەها بۆ چەندین ڕێکخراو کارم کردووە و ئەندام بوومە تیایاندا. لە چەندین مۆزخانە و مۆنومێنت سیمینارم پێشکەش کردوون لەمانە مۆزەخانەی هۆلۆکۆست لە ئاوشفیتزی وڵاتی پۆلونیا، گەورەترین مۆزەخانەی جەنگی جیهانی دووەمە کە لە لایەن نازییەکانی ئەلمانیا و هیتلەرەوە ئەم کۆمەڵکوژی و جینۆسایدە ئەنجامدراوە لە هەمان ئه و گیتۆیانەی لە کاتی خۆی بە زۆرەملێ بە ڕاگوێزاو و بەندکراوە جولەکەکانی ئەوروپا دروستکراون لە لایەن نازییەکانەوە. چەندین کتێب و بەڵگە و دیکۆمێنتم پێشکەش بەم مۆزەخانەیە کردوون، هەروەها لە لایەن مۆزەخانەی ناوبراویش ڕێزلێنان و کتێبم پێشکەش کراون.[1]