- گەریلاکانی هەپەگە چەند بۆسەیەک لە شوێنە تایبەتەکانی قەزای شەنگال بەرامبەری چەکدارانی داعش دادەنێن، لە ئەنجامدا توانیان 14 چەکدار بکوژن و دەستبەر سەر چوار تەن TNT دا بگرن.
- هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە سنوری نەقشبەندیەوە هێرشیان بۆ سەر گروپە چەکدارەکانی داعش دەستپێکرد و توانیان چوار ڕەبایە لە بەرزایەکانی ناحیەی جەلەولا و پردەکەی جەلەولا کۆنترۆڵ بکەن کە پێشتر بە دەست گروپە چەکدارەکانی داعشەوە بووە.
- بە مەبەستی وەستاندنی بەردەوامیی هەڵمەتی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ناو ناحیەی جەلەولا، ئێوارەی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش هەر دوو پردی دەروازەی ناحیەکەیان تەقاندەوە، هێزەکانی پێشمەرگەش بەردەوامن لەبۆردومانکردنی مۆڵگە و حەشارگەکانی داعش لەناوچەکە.
- سێ تەقینەوە لە دوو ناوچەی جیاوازی شاری کەرکووک ڕوویداو بەهۆیەوە 16 شەهید و 50 برینداری لێکەوتۆتەوە. یەک لە شەهیدەکان ڕۆژنامەنووس هەژار ئاغا مەنتک - هەژاری لاوان بوو.
- تەقینەوەیەک لە نزیک پەیمانگای تەکنیکی هەولێر لە سەر ڕێگەی هەولێر –کەرکووک ڕوویدا و 4 کەس برینداربوون.
- مام ڕۆستەم، یەکێک لە دامەزرێنەران و هەڵسوڕاوی دیاری بزووتنەوەی گۆڕان، وازهێنانی خۆی لە بزووتنەوەکە ڕاگەیاند.