میچ ئەڵبۆم
وەرگێڕانی: جوتیار ژاژڵەیی
ژیان کۆمەڵێک بگرەو بەردەی زۆری تێدایە و لە یەک کاتدا بۆ پێشەوەو بۆ دواوە پاڵت دەنێ، تۆ دەتەوێت شتێک بکەیت ئەو ناچارت دەکات شتێکیتر بکەیت، شتێک ئازارت دەدات کە خۆشت دەزانی شایەنی ئەوە نیە بهێڵی ئازارت بدات، لە هەمانکاتدا گرنگی بە هەنێک شتی گەورا نادەی کە دەزانی دەبێت گرنگیان پێ بدەیت..... ئەمانەو زۆری تر لە ڕۆمانی (سێ شەممان لەگەڵ مۆری) لە نوسینی نوسەری ئەمەریکی (میچ ئاڵبۆم) لە ساڵی 1997 کە دەنگ دانەوەیەکی زۆری هەبوو لە تەواوی دونیاداو لە ساڵی 1999 لە لایەن دەرهێنەر (میک جاکسۆن) کراوەتە فیلم