- 31 خێزانی کورد لە ژێر دەستی داعش لە موسڵ ڕزگارییان بوو گەیشتنە هەرێمی کوردستان.
- مامۆستایان لەبەردەم بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی خۆپیشاندان دەکەن و داوای پێدانی مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو دەکەن.
- شەڕڤانانی یەپەگە گردێکی شاری ڕققەیان بەناوی (بەغدەک) کۆنتڕۆڵکردووە کە بە پێگەیەکی ستراتیژی دادەنرێت.
- فراکسیۆنە کوردییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوایەکیان ئاراستەی حکومەتی تورکیا کرد بۆ ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان.