- درەنگانێکی شەوی ڕابردوو 2015 چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیانکردە سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە و دوای نزیکەی نیو کاتژمێر لە شەڕ و پێکدادان توانرا هێرشەکەی داعش تێکبشکێنرێت.
- لە شارۆچکەی فارقین سەر بە پارێزگای ئامەد گەنجێک دەکوژرێ و پێکدادان بەردەوامە.
- بۆردومان و تۆپبارانکردنی گوندی شاپاتان لەلایەن سوپای تورکیاوە بریندار بوونی چوار هاووڵاتی لێکەوتووەتەوە و زیانی زۆریش بە 10 خانووی هاووڵاتییانی ئەو گوندە گەیشتووە.
- ئەیاد کەرکووکی، چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی لە خانەقین، ڕاگەیاند :" ئەمشەو کەسێکی نەناسراو هێرشی کردە سەر "محەممەد حوسام ئەنوەر" کە یەکێکە لە ڕێکخرانی خۆپیشاندانەکەی خانەقین".
- لە کۆبوونەوەی ئێوارەی ئەمڕۆی لایەنە سیاسییەکاندا، نوێنەری وڵاتانی ئەمریکا و بەریتانیا ڕایانگەیاندووە کە پێویستە ئەمشەو تابەیانی لایەنە سیاسیەکان لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم بگەنە ڕێککەوتن.