ژمارە - 1 ساڵی یەکەم - هاوینی 2015
گۆڤاری تایبەت بە وەرگێڕانی چیرۆکی بیانی.
لە گۆڤاری ئیلیاندا، خەم و خەون، دوانەیەکی لێک دانەبڕاون، هەمیشه وجوودیان هەیە. خەمی ئەدەبیاتی گێڕانەوە، خەمی زمان، لەگەڵیشیدا هەمیشە خەونێک، خەونێکی گەورە ئامادەیی هەیە، خەونێک کە لە یەکەیەکی هەزارپارچەی یەکانگیر پێکهاتووە، تابلۆیەکی هەزار ڕەنگە، هەر جارە و ڕەنگێکی کەشف ئەکەین، هەرجارە و بەشێکی بچووکی تابلۆکە تەواو دەکەین.
لە گۆڤاری ئیلیاندا، تا ئێستا زیاد لە سێ سەت چیرۆک وەرگێڕدراون و بڵاوکراونەتەوە، جگە لە چاوپێکەوتن و خوێندنەوەی هەندێک لەو چیرۆکانە، نەقد و تیۆری چیرۆکیش بەرباس دراوە. هاوکاتیش ڕانان و بەرباسدانی چەند کۆمەڵەچیرۆکێکی کوردیش دەبینرێت.
لەگۆڤاری ئیلیاندا، تا ئێستا زیاد لە پەنجا وەرگێڕ کاری کردووە، کە هێند بەخەم و بەرپرسیارێتی و خۆبەخشانە کاردەکەن، خەون و ئومێدت چەند هێندە زیاتر و گەورەتر بکەیت، هەر دێنە دی.
هاوکات لەپاڵ ئەو شەش ژمارەیەدا، کتێبێکیشی بڵاوکردووەتەوە، بەناوی (ژەنەراڵ و مەسیح) لە نووسینی فازڵ عەزاوی و وەرگێڕانی عەلی نارێنی.
لە گۆڤاری ئیلیاندا ئەم مەلەفانە دەبینرێت:
مەلەفی چیرۆکی ئینگلیزیی
مەلەفی چیرۆکی فەرەنسیی
مەلەفی چیرۆکی ئەڵمانیی
مەلەفی چیرۆکی عەرەبیی
مەلەفی چیرۆکی فارسیی
مەلەفی چیرۆکی گەلانی تر
مەلەفی چیرۆکە کوردییەکان(زاری کرمانجی سەروو، کرمانجی خواروو-لوڕیی).
خاوەنی ئیمتیاز: ئارام سەمین
سەرنووسەر: #هەژار فەقێ سلێمان#.
هەڵەبڕی و بژار: سوورێن ئیبراهیم.
کاروباری هونەری: محەمەد زاری.