- ئەمڕۆ نادیە موراد وەک باڵوێزی نیازپاکی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNODC) بۆ شکۆی ڕزگاربوانی بازرگانی بەمرۆڤەوە لەمەراسیمێکدا دەستبەکاردەبێت، ئەوەش دەبێتە یەکەمین کورد کە ئەو پۆستە وەربگرێت.
- گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە چیای تەندوورەک دژی خاڵێکی بەکرێگیراوان و سەربازانی سوپای تورکیا چالاکیان ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئەو چالاکیەدا حەوت بەکرێگیراو و دوو سەرباز کوژران و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون.
- بەیانی ئەمڕۆ، پێشمەرگەیەک لەمیحوەری ئاسکی موسڵ، لەنزیک ناحیەی وانکێ شەهیدبوو، دوای ئەوەی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە بەقەناس پێکرا.
- ئالپ ئالتینۆرس، جێگری هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەگەڵ پێنج کەسی دیکەدا لەپارێزگای تۆکات دەستگیرکران.
- وتەبێژی فەرمی کۆمەڵی ئیسلامی ئاماژە بەوە دەکات دوای تێپەڕبونی نزیکەی سێ مانگ بەسەر دەستگیرکردنی کادیرەکانیان لە لایەن ئاسایشی هەولێرەوە، سەرەڕای ئەوەی لەسەر ئاستی باڵا بە ڵێنیان پێدراوە کە ئازد بکرێن، بەڵام تا ئێشتا ئازاد نەکراون.
- ئەمڕۆ هاوڵاتیانی شاری قامشلۆ بە مەراسیمێکی فراوان تەرمی 10 شەڕڤانی ڕێگای ئازادیان بە خاک سپارد، کە لە بەرخۆدانی شەداد و تل حەمیس گیانیان بەخت کردبوو.
- کاتژمێر 2:00 سوپای تورکیا لە ناوچەی سنوری ئەلەمین لە باکوری کوردستان بە بەهانەی لێدانی چەکدارەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" بۆردومانی گوندی کێستەی گەشتیاری سەربە ئامێدی کرد و بەو هۆیەشەوە گەشتیاران ئەو ناوچەیەیان چۆڵکرد.
- کاتژمێر 7:45 ئێوارەی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر گوندی نەسری سەر بە ناحیەی گەیارە لە میحوەری مەخمور و پاش ماوەیەکیش لە شەڕکردن هێرشەکەیان تێکشکێنراوە.
- لە سنووری گوندی ئاڵانەی سەر بە شارۆچکەی حاجی ئۆمەران پاسدارانی سوپای ئێران دەستڕێژی گوللەیان لە کۆڵبەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد و لە ئەنجامدا کاسبکارێک بەناوی سەڵاح بۆرەکە کوژراو و یەکێکی دیکەش برینداربوو.