- گردبوونەوەی مامۆستایان لەبەردەم بینای پەروەردەی ڕۆژئاوای #سلێمانی# دەستیپێکرد و بڕیارە دوو یاداشت ئاڕاستەی هەریەک لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بکەن.
- یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەبەردەم باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران لە#هەولێر# خۆپیشاندانیان ئەنجامدا داوایانکرد حکومەت وەڵامیان بداتەوە بۆ دامەزراندنیان.
- وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازی منبەج ئاشکرایکرد کە بەهۆی بۆرودومانەکانی سوپای تورکیاوە لە شاری منبەجی سوریا شەش #شەڕڤان# شەهیدبوون و دوو سەربازی ئەمریکیش برینداربوون.
- تورکیا بڕیاری دەستگیرکردنی #ساڵح موسلیم# هاوسەرۆکی پەیەده و ژمارەیەک سەرکردەی #پەکەکە#ی دەرکرد، لە دۆسیەیەکدا کە پەیوەندی بە تەقینەوەکەی شوباتی ئەمساڵی ئەنقەرەوە هەیە.
- شەوی ڕابردوو ڕەشەبایەکی بەهێز سنووری شارەدێی هێرۆی لە شارۆچکەی پشدەر گرتەوە بەو هۆیەشەوە ژمارەیەک ستونی کارەبا شکان و ژمارەیەکی تریش کەوتونەتە سەر زەوی، بەو هۆیەشەوە لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر گوندی ئەو سنورە تەزوی کارەبایان پچڕاوە.
- کۆسرەت ڕەسول جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پشتیوانی خۆی و هەڤاڵەکانی بۆ پەیامەکەی #مەسعود بارزانی# ڕاگەیاند لەبارەی دۆخی هەرێم و چارەسەرکردنی کێشەکانەوە.
- لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی #داعش#، دوو #پێشمەرگە# لە سکری #موسڵ# شەهید بوون.
- لە گەڕەکی کۆرنیش لە شاری #قامیشلۆ# لە ڕۆژئاوای کوردستان تەقینەوەیەک ڕوویدا.
- وشیار ئیسماعیل، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی (عومەر بندیان) لە هەولێر لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی شادی لەلایەن چەند کەسێکەوە دەسترێژی گولەی لێکرا و کوژرا.