رۆژنامەنووس و پێشکەشکاری چەندین بەرنامە لە کەناڵەکانی مەد تیڤی و میدیا تیڤی و ڕۆژ تیڤی و ستێرک تیڤی بووە. لە ڕێکەوتی #01-01-1952# لە گەڕەکی عالی پاشای #ئامەد# لەدایکبووە، دوای کودەتای 12ی ئەیلولی 1980 چووە سووریا و لەوێوە بەرەو ئەوروپا چوو، بەمشێوەیە بۆ ماوەی 36 ساڵ لە تاراوگە مایەوە. ڕۆژی #30-01-2017# بەهۆی نەخۆشییەوە لە کۆپنهاگن کۆچی دوایی کرد.