- لەچوارچێوەی پابەندبوونی کەنەدا بە شەڕی دژ بە #داعش#، نزیکەی 60 سەربازی سەر بە هێزی ئاسمانی کەنەدا دوێنێ بەرەو بنکەیەکی سەربازی نزیک هەولێر بە ڕێکەوتن.
- وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دیاریکردنی وتاری هەینی خستە بواری جێبەجێکرنەوە و سێ پرسی بۆ وتاربێژان دیاریکرد تا هەینی داهاتوو وتارەکانیان تەرخان بکەن پێیەوە.[1]
- لەسنوری ناحیەی تەکێی جەباری 5 تەرمی نەناسراو دەدۆزرێتەوە، ئاسایشی کەرکووک دەڵێت جلوبەرگی پۆلیسی کەرکووکیان لەبەردایە.
- شۆفێرانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لەبەردەم مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و داوایانکرد ئەو قۆرخکاریەی لەمەرزەکەدا هەیە نەهێڵدرێت.
- هێزە ئەمنییەکانی #کەرکووک# چوار کەس لە کەمپی نیشتەجێبونی ئاوارەکانی نزیک کەرکووک دەستگیردەکەن، پۆلیسیش دەڵێتدەسگیرکراوەکان ڕابردوودا چەکداری داعش بوون.[2]
- ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری ئەوروپا (OSCE) سەبارەت بە ڕیفراندۆمی تورکیا، ڕایگەیاندووە کە لە سەر دوو ملیۆن و نیو دەنگ گومانیان هەیە.
- هێرشی چەتەکانی داعش بۆسەر گەڕەکەکانی شاری تەبقا و گوندەکانی باشور و باکوری ڕۆژئاوای تەبقا تێکشکێندرا و لە ئەنجامی بەرخۆدانی شەڕڤاناندا 47 چەتەی داعش کوژران.
- #نیعمەتوڵڵا باشار# لە شارۆچکەی باخچەلی ئەڤلەری سەربە شاری ئەسکیشەهیری تورکیا، ئەمڕۆ کاتێک سەرقاڵی ڕووماڵکردنی هەواڵ بوو لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکرا.[3]
- هەلیکپۆتەرێکی پۆلیسی تورکیا بە 14 سەرنشینەوە لە پارێزگای #دێرسیم#ی باکوری کوردستان تێکشکاو کەوتە خوارەوە.[4]